بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی جارێکى دیکە منداڵهاوسەرى بەیاسایی کردەوە

کۆماری ئیسلامی جارێکى دیکە منداڵهاوسەرى بەیاسایی کردەوە
AvaToday caption
posted onDecember 29, 2019
noبۆچوون

ئەو یاسایە لە لایەن دەوڵەتی ڕوحانی پەسەند کراوە و تێیدا لانیکەمی تەمەنی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ کچان ١٣ ساڵ و بۆ کوڕان ١٥ ساڵ لەبەر چاو گیراوە.

 

ئەگەرچی گەڵاڵەی پێشنیار کراو بۆ دەوڵەت لانیکەمی تەمەنی کچان ١٦ ساڵ و بۆ کوڕان ١٨ ساڵ بووە بەڵام حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە بنەماگرتنی جێبەجێ کردنی یاسا دینیەکانی ئیسلام ئەو گەڵاڵەی پەسەند نەکردووە. پەسەندکرانی ئەو یاسا دواکەوتویانە لە کاتێکدا کە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١١هەزار و ٥٣٥ حاڵەتی تەڵاقی تەمەنی ١٤ هەتا ١٨ ساڵ لە ئێران ڕووی داوە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە.

خۆکووژی، ڕووسپیگەری، هەڵاتن لە ماڵ و گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان بەشێکن لە دەرکەوتەکانی دیاردەی منداڵ هاوسەری.

ئەگەرچی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بە سرنجدان بەو هەموو کێشە و قەیرانە کۆمەڵایەتیەی لە ژێر سێبەری یاسای منداڵ هاوسەری کۆماری ئیسلامی  لە ئێران ڕوویان داوە، چالاکانی بواری منداڵان و ماڤی مرۆڤ دەیان جار لە ڕیگەی ناردنی نامە بۆ سەرکۆمار و پەرلەمان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و بڵاوکردنەوەی ئاماری قوربانیانی منداڵهاوسەری داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد ئەو یاسایە بگۆڕێ، بەڵام ڕژیمی خامنەیی ملی بە ویستی خەڵک نەدا.