بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمیری قەتەر یاسای "ئێف ئای تی ئێف"ی واژوو کرد

ئەمیری قەتەر یاسای "ئێف ئای تی ئێف"ی واژوو کرد
AvaToday caption
posted onDecember 28, 2019
noبۆچوون

 

تەمیم بن حەمد ئال سانی، ئەمیری قەتەر گەڵاڵەی کابینەی ئەو وڵاتەی لەمەر دەرکردنی بڕیاری دژی سپی کردنەوەی پوڵ و پشتیوانی لە تیرۆریزم ناسراوە بە FATFواژۆ کرد.

 

پێشتر عەرەبستان گوتبوی" پەسەندکردن و واژۆی ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن ئەمیری قەتەر دەتوانێ هەنگاوێک بێ بە ئاراستەی کەمکردنەوەی کێشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ دراوسێکانی لە کەنداوی فارس.

رۆژنامەی سەرووی ناوچەیی ڕای ئەلیوم بلاوی کردووەتەوە کابینەی قەتەر بە سەرۆکایەتی عەبدوڵلا بن ناسر ئال سانی دێسامبری ٢٠١٨ گەڵاڵەیەکی لە بواری دژایەتی لەگەڵ سپیکردنەوەی پوڵ و پشتیوانی ماڵی لە تیرۆریزم پەسەند کردووە.

لەو سەردەمەدا بەرپرسێکی پلەبەرزی عەرەبستان کە نەیهەویستووە ناوی بڵاو بێتەوە لە وتووێژێک لەگەڵ بلۆمبێرگ گووتبوی: قەتەر ڕێوشوێنی تووندی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی لەگەڵ دراوسێکانی خۆی لە کەنداوی فارس گرتووەتە بەر.

ئەو بەرپرسە عەرەبستانیە گووتی یەکێک لەو هەنگاوانە پەسەندکردنی گەڵالەی یاسای تایبەت بە خەبات دژی پشتیوانی ماڵی لە تیرۆریزمە.