بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیە چالاکێکی سیاسی کوردی ڕادەستی ئێران کردەوە

تورکیە چالاکێکی سیاسی کوردی ڕادەستی ئێران کردەوە
AvaToday caption
posted onDecember 28, 2019
noبۆچوون

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ بەفرانبار دەوڵەتی تورکیە چالاکی سیاسی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران عادل بەهرامی، خەڵکی کامیاران ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردەوە.

 

پێشتر ماڵپەری ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بەو چالاکە کوردە بڵاوی کردبووە عادڵ بەهرامی خەڵکی کامیارانە و لە گرتوووخانەی ئانتالیای تورکیە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی دیپۆڕت کردنەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئاگری لە باکوری کوردستان کراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ڕایانگەیاندووە عادل بەهرامی وێرای ٣٥ کەسی دیکە دیپۆڕتی ئێران کراوەتەوە و تا ئیستا هیچ هەواڵێک لە چارەنوسیان نییە.

لە درێژەی ڕەوتی ناردنەوەی چالاکانی سیاسی کورد لە لایەن تورکیە و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ ئێران  کە نیشاندەری ڕێککەوتنی ئاشکرای ئەو وڵاتانە و  کۆماری ئیسلامی ئێرانە، چالاکێکی دیکەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی کاوان حەیدەری کە خەڵکی شاری مەریوانە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە لایەن حکومەتی ڕۆمانی پێی ڕاگەیەندراوە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

شەپۆلی دەستبەسەرکردن و ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بە تایبەت ئەوانەی کەیسی سیاسیان هەیە بەشێکە لە پیلانێکی مەترسیدار کە ئامانجی گوشارهێنانی تورکیە و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئێرانە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بە مەبەستی وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی لە سوریە، لیبی ، عێراق و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێویستە چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەو پیلانە دژی ئینسانیە و درووستبوونی مەترسی گیانی لەسەر پەنابەرانی سیاسی کورد کە دیپۆڕتی ئێران دەکرێنەوە  بە میدیایی بکەنەوە و لایەنە پێوەندیدارە جیهانیەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە.