بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٠ براوەى نۆبڵ داوایان لە ئەنجوومەنى ئاسایش کرد تا بەدواداچوون بۆ سەرکوتى خۆپێشاندانەکانى ئێران بکات

١٠ براوەى نۆبڵ داوایان لە ئەنجوومەنى ئاسایش کرد تا بەدواداچوون بۆ سەرکوتى خۆپێشاندانەکانى ئێران بکات
AvaToday caption
posted onDecember 25, 2019
noبۆچوون

 

ژمارەیەک لە براوەکانى خەڵاتى نۆبێل داواى دانیشتنى ئەنجوومەنى ئاسایشیى نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد بۆ بەدواداچوون و تاوتوێکردنى "سەرکوتى خۆپێشاندانەکان"ـى ئەم دوایەى ئێران.

 

بە پێى هەواڵى ڕاگەیاندنە نزیکەکان لە ڕێکخراوى موجاهیدنیى خەڵک، دە کەس لە براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ کە لە دیارترین کەسایەتییە زانستییەکانى دونیان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆترێش سەرۆکى نەتەوە یەکگرتووەکان داواى ئەوەیان کردووە کە پشتیوانى لە خەڵکى ڕاپەڕیوى ئێران بکات و "سەرکوتى خوێنین و دڕندانەى کۆمارى ئیسلامى"ـى ئێران بە توندى پڕۆتستۆ و مەحکوم بکات.

لەسەر بنەماى ئەم ڕاپۆرتە هەواڵانە، "ئەوان لە ڕاپەڕینى سەراسەرى گەلانى ئێران کە تیایدا سەدان هەزار هێرانى بەتایبەت لاوان و سوپاى بێکاران و برسییەکان و مەحروومەکان و تووڕەکان لە ٤٠ ساڵ سەرکوت و خراپى بەڕێوەبردن و دزى و گەنەڵى ڕژانە نێو شەقامەکانەوە و ڕابەرانى ڕژێمى ئێرانیان تووشى چالێنج کرد، پشتیوانى دەکەن و داوا لە سەرۆکى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە بە زووترین کات دانیشتنى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدات".

براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ داواى ئەوەشیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە لیژنەیەکى دۆزەرەوەى ڕاستییەکان و بەدواداچوون بۆ دۆخى کوژراوەکان و بریندار و دەستبەسەرەکان بنێرێت بۆ ئێران.

بەر لەمەش، ٢٢ کەسى دیکە لە براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپێشاندانى خەڵکى لە ئێران دەربڕیى.

 

ناوى براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ کە نامەکەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایش بریتین لە:

پڕۆفیسۆر سێر پیتەر رەت کلیف براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى پزیشکى ساڵى ٢٠١٩ لە بەریتانیا

پڕۆفیسۆر ڕینەر وایس براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى فیزیا ساڵى ٢٠١٧ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر کیپ سۆرن براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى فیزیا ساڵى ٢٠١٧ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر برایان کوبیلکا براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ٢٠١٢ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر ریچارد شراک براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ٢٠٠٥ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر ئالێن هیگر براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ٢٠٠٠ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر هارۆڵد وارمووس براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى پزیشکى ساڵى ١٩٨٩ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر ڕابێرت هیوبێر براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ١٩٨٨ لە ئەڵمان

پڕۆفیسۆر یوهان دیزن هۆفێر براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ١٩٨٨ لە ئەمریکا

پڕۆفیسۆر ڕۆئاڵد هافمێن براوەى خەڵاتى نۆبێڵ ـى کیمیا ساڵى ١٩٨١ لە ئەمریکا