بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قوتبی گۆنابادییەکان و ڕەخنەگری بیری ویلایەتی فەقی کۆچی دوایی کرد

قوتبی گۆنابادییەکان و ڕەخنەگری بیری ویلایەتی فەقی کۆچی دوایی کرد
AvaToday caption
posted onDecember 25, 2019
noبۆچوون

نور عەلی تابەندە، قوتبی" زنجیرەی نیعمەتوڵایی سوڵتان عەلی شایی گۆنابادی" لە تەمەنی ٩٢ ساڵی و دوای زیاتر لە مانگێک کەوتن لە نەخۆشخانەیەکی تاران، کۆچی دوایی کرد.

 

نور عەلی تابەندە لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بە تاڵانبردنی لە لایەن ئاخوندەکان بۆ ماوەیەک لە دەوڵەتی بازرگان جێگری وەزیری دەزگای دادوەری، جێگری وەزارەتی ئیرشاد و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی حەج و زیارەت و هەروەها پارێزەری عەباسی ئەمیر ئینتیزام بوو.

بابە گەورەی نور عەلی تابەندە مەلا سوڵتان محەمەد گۆنابادی ناسراو بە سوڵتان عەلی شا لە نێو پێشەوایانی زنجیرەی نیعمەتوڵایی ئەوەندە گرنگ بوو کە لە دوای ئەو زنجیرەکەیان پاشگری" سوڵتان عەلی شای گۆنابادیان وەرگرت. نور عەلی تابەندە کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مەزارگەی محەمەد موسەدیق بوو لە دوای شۆڕش و کۆتاییهاتنی دەوڵەتی بازرگان لە ڕەوتی میللی مەزهەبییەکان و بەرەی ئازادی ئێران نیزیکتر بوو و لە نووسراوەکانیدا ڕەخنەی لە تیۆری ویلایەتی فەقی دەگرت.

تابەندە ساڵی ١٣٦٩ بە هۆی نووسینی نامەیەک بۆ ڕەفسەنجانی ناسراو بە نامەی ٩٠ واژۆیی، ٨ مانگ خرایە گرتووخانە. لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد باڵی کۆنەپارێز و دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی چەندین حوسێنییە و شوێنی پیرۆزی نیعمەتوڵاییەکانیان لە ئیسفەهان، چرمین، کەرەج، قوم و بروجێرد خراپ کرد.

نور عەلی تابەندە لە دوای تێکهەڵچوونی گرووپێک لە دەروێشە گۆنابادییەکان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بە زیندانیکردن لە ناو ماڵی خۆیدا سزا درابوو. ئەو ورەزە کە نور عەلی تابەندە ڕێبەری زنجیرەی نیعمەتوڵایی بوو وەرزێک بوو کە ئەو تەریقەتە زیاترین کاری سیاسی وکۆمەڵایەتیان بۆ دێموکراسی و ئازادی لە ئێران کرد.