بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی کوشتاری کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات زیاتر کردووە

کۆماری ئیسلامی کوشتاری کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات زیاتر کردووە
AvaToday caption
posted onDecember 23, 2019
noبۆچوون

 

سەقز:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی مانگی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی گوێزە کوێرەی سەقز بە ناوی کەیهان ئەکرەم پور دوای چەند مانگ برینداری بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە ڕێککەوتی ٢٤ خەرمانان لە ناوچەی سنووری سەیفی سەقز لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکرابوو.

 

خۆی:

هەر لە درێژەی کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد چەکدارانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی شاری خۆی کەمینیان بۆ کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد دانا و بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید عابید خەڵکی ناوچەی قوتور بە تووندی بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

 

سەردەشت:

هیوا سەدق زادە کۆڵبەری سەردەشتی  و تەمەن ٢٣ ساڵ یەکی دیکە لەو لاوە کوردانەی کە ئەمڕۆ بە هۆی دەسرێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ کراوە.

شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو کۆڵبەری خەڵکی گووندی نێی مەریوان بە هۆی سەرماو بەفرو کڕیوە لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان سەرمابردوو بوون . ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کاردانەوەی زۆری لەنێو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدواوە بوو.

ئێستا خەمی ئەو دوو کۆڵبەرەی مەریوان کۆتایی نەهاتبوو کە کۆماری ئیسلامی چەند کۆڵبەری دیکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید و بریندار کرد. تەنیا ڕێگەی لە ئەمان دا بوون و پارێزراوبوونی کۆڵبەرانی کورد ئەوەیە شانەی نهێنی چەکدار درووست بکەن و مافی پاراستنی ڕەوا لە دژی کۆماری ئیسلامی بەکار بێنن.