بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیا هێزی سەربازی دەنێرێتە لیبیا

تورکیا هێزی سەربازی دەنێرێتە لیبیا
AvaToday caption
posted onDecember 18, 2019
noبۆچوون

دوای سوریە و عێراق، ئەمجارە لیبا بووتە مەیدانێکی گەورەی شەڕی بە وەکالەت" نیابتی" لە نێوان دەوڵەتی یەکیەتی نەتەوەیی لیبیا کە لە لایەن کۆمەڵگەی جیهانی بە فەرمی ناسراوە و لە لایەکی دیکە هێزەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا کە لە لایەن ژنەڕاڵی خانەنشینی ئەرتەش خەلیفە خەفتەر نوێنەرایەتی دەکرێت.

 

غەسان سەلامە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا گوتویەتی شەڕەکان لە دەوروپشتی تەرابلوس لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە نێو شارەکانیشەوە. هێزەکان بە فەرمانی ژەنەڕاڵ خەفتەر درێژە بە پیشڕەوییەکانیان دەدەن بەرەو تەرابلوس و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و بە پشتیوانی ڕووسیە پێشڕەوی ئەو هێزانە خێراتر بووە.

هاوکات لەگەڵ پشتیوانی ڕووسیە لە هێزەکانی خەفتەر، دەوڵەتی یەکیەتی نەتەوەیی لیبیاش کە لە لایەن کۆمەڵگەی جیهانییەوە بە فەرمی ناسراوە، ڕێککەوتنێکی دەریایی و هاوکاری ئەمنیەتی لەگەڵ تورکیە واژوو کردووە. دوای واژووکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەگەر دەوڵەتی لیبیا داوایان لێبکات، تورکیە ئامادەیە هێز بنێرێتە ئەو وڵاتە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ سەرماوەز جڤاتی کاروباری دەرەوەی تورکیە ڕەشنووسى گەڵاڵەی تایبەت بە هاوکاری سەربازی و ئەمنیەتی لەگەل لیبیا پەسەند کرد.

لیبیا و شەڕ

فائز ئەلسراج سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی یەکیەتی نەتەوەیی لیبیا، هێزەکانی خەفتەر بە تاوانکار ناو دەبات و ژەنەڕاڵ خەفتەر هێزەکانی دەوڵەتی یەکیەتی نەتەوەیی بە ئیسلامیبوون تاوانبار دەکات. لەو نێوەدا لە لایەک ڕووسیە، فەڕانسە، عەرەبستان. ئیمارات و میسر پشتیوانی لە خەفتەر دەکەن و لە بەرامبەریشدا تورکیە و قەتەر هاوکاری هێزەکانی یەکیەتی نەتەوەیی دەکەن.

ئەمریکا مانگی ئەپرێلى پێشوو پشتیوانی لە هێرشی خەفتەر بۆسەر تەرابلوس کرد، بەڵام دواتر داوای کۆتاییهاتنی هێرش و دەستێوەردانەکانی ڕووسیەی کرد. ڕێککەوتنەکەی لیبیا و تورکیە دەتوانێ قورسایی ئانکارا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە بۆ دیتنەوە و دەرهێنانی نەوت بەهێز بکات.

میدیاکانی تورکیە باس لەوە دەکەن ئەرتەشی ئەو وڵاتە خۆی ئامادە کردووە هێزی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمۆبێلی سەربازی و زرێپۆش بنێرێتە لیبیا. ڤلادیمیر پوتینیش داواەکەى ئەردۆغانی بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی خەفتەر ڕەت کردووەتەوە و ئێستا ڕوسیە و تورکیە کەوتوونەتە بەرامبەر یەکترى؟