بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ماتەمینى سەراسەرى بۆ ڕژاندنى خوێنی دەیان شەهید بە دەستى سوپا و حەشد

ماتەمینى سەراسەرى بۆ ڕژاندنى خوێنی دەیان شەهید بە دەستى سوپا و حەش
AvaToday caption
posted onNovember 30, 2019
noبۆچوون

لە پارێزگاکانی نەجەف و زیقار ڕۆژی شەممە ٩ سەرماوەز ماتەمینی گشتی بۆ ڕێزلێنان لە یاد و ناوی ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتیەکان گیانی خۆیان لە دەستداوە بەردەوامە. بەهۆی شەپۆلێ بەربڵاوی تووندوتیژیە خوێناویەکان لە دوو پارێزگای باشوری عێراق هەر دوو دەسەڵاتی خۆجەیی نەجەف و زیقار ڕۆژی هەینیان وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندبوو.

 

لە خۆپێشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی نەجەف و ناسریە کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستی پێکردبوو و بە هۆیەوە تا ئێستا ٧٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی سوپای قودس و حەشدی شەعبی و کوژراون و سەدان کەسی دیکە بریندار بوون. ئەو تووندوتیژیانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دژ بە خۆپێشاندەران هەبووە لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تا ئێستا بێوێنە بووە.

دوای ڕوودانی شەڕ لە نێوان خۆپێشاندەران و عشیرەی بنەماڵەی کوژراوەکان لەگەڵ بەکرێگیراوانی سوپای قودس و حەشدی شەعبی و هەروەها گەمارۆدانی ناوەندی پۆلیس لە لایەن ناڕازیان و ئاگرتێبەردانی دوو ئۆتۆمبێل شەوی هەینی جارێکی دیکە شەقامی بەغدا لە خواروی ناسریە هێمن بووەنەوەیەکی بە خۆیەوە بینی.

ئەوە لە کاتێکدایە بە هۆی ڕێککەوتنی نێوان عەشیرەتەکان و پێش لە دەرچوونی بڕیاری گەڕانەوەی هێزە ئەمنیەکان بۆ بارەگاکانیان و قەدەغە بوونی تەقەکردن بە فیشەکی شەڕ و هەروەها بە ناوبژیوانی عەشیرەتەکان و بە زۆرەملی زەیدان ئەلقورەیشی فەرماندەی پۆلیسی زیقار ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.


خۆپێشاندانەکان گەیشتە پارێزگای ئەنبار

سەرەڕای ئەوەی خۆپێشاندانەکان ئەنباریشیان گرتەوە لێ لەسەر داوای چالاکانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەندامدانی نافەرمانی مەدەنی پێشبینی دەکرێ ناڕەزایەتیەکان پاریزگەکانی دیالە، سەلاحەدین، ئەنبار، کەرکوک و نەینەوا کە بەشی زۆریان سووننەن بگرێتەوە.

شایانی باسە لەگەڵ ئەوەی عادل عەبدوڵمەهدی دەستی لە کار کێشاوەتەوە بەڵام ئەوە نەبوو بە هۆی دامرکانەوە ئاگری خۆپێشاندانەکانی عێراق لە باشوری ئەو وڵاتە و دوای ئەویش ٢١ کەس لە خۆپێشاندەران لە باشوری ئەو وڵاتە و هەروەها کەسێک کە بەغدا کووژراون.

ئەوە لە کاتێکدایە خۆپێشاندانی هەزاران کەس لە ناڕازیان لە مەیدانی تەحریری بەغدا درێژەی هەیە.