بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لیندزی گراهام: ڕژیمی ئێران ڕۆژانێکی کەمی ماوە

لیندزی گراهام: ڕژیمی ئێران ڕۆژانێکی کەمی ماوە
AvaToday caption
posted onNovember 27, 2019
noبۆچوون

گراهام سناتۆڕی دەستڕۆیشتووی کۆماریخوازی ئەمریکا شەوی سێشەممە ٢٦ نۆڤەمبر بە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی حوسێن سەلام فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی گووتی : ڕژیمی ئێران تەنیا ڕۆژانێکی کەمی لە پێش ماوە.

 

لیندزی گراهام ڕۆژی سێشەممە لە ژمارە تویتەری خۆی ئاماژەی بە قسەکانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کرد و نووسی: بە پێچەوانەی ئەو قسانەی حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران گووتی: گەورەترین هەڕەشە لەسەر خەڵکی ئێران نە دەوڵەتی ئەمریکا و نە خەڵکی ئەمریکان. ئەو کەسانەی هەڕەشەن لەسەر ئێران کەسانی پێڕەوی خامنەیین و نمونەکەی سەلامی.

سیناتۆری کۆماریخواز لە درێژەدا گووتی: ئەو شتەی کە بۆمن دەرکەوتووە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ڕۆژانێکی کەمی لە پێش ماوە. گراهام لە درێژەدا گووتویەتی: گوشارەکانی سەرکۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی درێژەی دەبێ و کارێکی گەورە بە قازانجی خەڵکی ئێران ئەنجام دەدرێت .

سیناتۆر گراهام لە کۆتاییدا گووتی: ئەو ڕۆژەی ئەو ڕژیمە قاتڵ و ئینسانکوژە بڕووخێت جیهان دەبێ بە شوێنێکی ئەمنتر.