بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆیتەرز: فەرمانى هێرشەکەى سەر ئارامکۆ خامنەیی داویەتى

ڕۆیتەرز: فەرمانى هێرشەکەى سەر ئارامکۆ خامنەیی داویەتى
AvaToday caption
posted onNovember 27, 2019
noبۆچوون

ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆیتێرز کە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ بڵاو بووەتەوە دەریدەخات هێرشەکە نە تەواوی لە لایەن سوپای پاسداران ئەنجام دراوە و بە تەواوەتی بە هاوئاهەنگی خامنەیی ئەنجام دراوە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆیتەرز و لە زمان چوار سەرچاوەی ئاگادار هاتووە کۆماری ئیسلامی دوای چەندین مانگ لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو کارە، بڕیاری هێرش بۆ سەر ئارامکۆی داوە. ڕۆیتەرز لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: کۆماری ئیسلامی هێرش بۆ سەر دامەزراوە و بە تایبەت بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای لە ناوچەکە بە دوای چوونەدەرەوی ئەمریکا لە بەرجام پێشبینی کردبوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا قسە لەسەر هێرش بۆ سەر بەندەرێک لە عەرەبستانی سعودی هەبووە، بەڵام سوپای پاسداران بە ڕاوێژ لەگەڵ خامنەیی هێرش بۆ سەر ئارامکۆ وەک ئامانجێک دیاری دەکات.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز سەبارەت بە بەرنامەی سەربازی ئێران بۆ گورزوەشاندن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم پێنج دانیشتنی شاراوەیان لە باشووری تاران ئەنجام داوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بڕیاری هێرش بۆ سەر ئارامکۆ بە ئامادەبوونی یەحیا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی دراوە.