بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات لە ترسى ڕاپەڕین شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵى جوانڕۆییەکان

ئیتلاعات لە ترسى ڕاپەڕین شەوانە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵى جوانڕۆییەکان
AvaToday caption
posted onNovember 24, 2019
noبۆچوون

لەو کاتەوەى کە ڕاپەڕینى گەلانى ئێران و ڕۆژهەڵات دەستى پێ کردووە، کۆمارى ئیسلامى لە ترسى ڕووخان شەوانە دەستى بە ڕەشبگیرى هاووڵاتیان کردووە. لە کوردستانیشدا لە دەستپێکى ڕاپەرینەوە هێزە ئیتلاعاتییەکان بەردەوام لە شارەکانى سنە و کرماشان و جوانڕۆ و مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵى خەڵک و لاوەکانیان دەستبەسەر کردووە.

 

شەوی ڕابردووش لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی ئەو شارە و سێ برایان بە ناوەکانی ماکوان، ئەرکان ولوقمان دەستبەسەر کردووە. هەرچەندە بنەماڵەکەیان بەدواى ئەو سێ لاوەدا دەگەڕێن بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی بەدەست نەخستووە.

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئاڤاتودەى، لە شارى کرماشان و لەم چەند شەوەى ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە و بردوویانن بۆ شوێنى نادیار و تا ئێستا بنەماڵەکانیشیان وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

کۆماری ئیسلامی لە کوردستان خەریکی ڕەشبگیرە و پێویستە بە هەر شێوەیەک بۆمان دەکرێت ڕێ لە سەرکوتکارییەکانی ڕژیم بگرین. ڕووخانی کۆماری ئیسلامی خەوی لە چاوی بەکرێگیراوانی ڕژیم بڕاندووە.