بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خامنەیی فتواى دژى خەڵکى ڕاپەڕیو دا

خامنەیی فتواى دژى خەڵکى ڕاپەڕیو دا
AvaToday caption
 خۆپێشاندەران بە دووژمن ناو دەبات
posted onNovember 20, 2019
noبۆچوون

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پێنج ڕۆژ دوایدەستپێبوونی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی جارێکی دیکە هاتە قسە و ئەمجار خۆپێشاندەرانی بە دووژمن ناوبرد.

 

ئەو قسانەی خامنەیی لە کاتێکدا بوو کە چەند کاتژمێر پێشتر، ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی ڕایگەیاند لە خۆپێشاندانەکانی ئێران لانیکەم ١٠٦ کەس کوژراون. بە گووتەی ئەو ڕێکخراوە خۆپێشاندەران لە ٢١ شاری ئێران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت سوپای پاسداران تەقەیان لێکراو و کوژراون. ئاماری کوژراوان لانیکەم دوو بارەی ئەو ڕێژەیە کە لێبوردنی گشتی باسی کردووە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە لە کۆبوونەوەی چالاکانی ئابوری و داهێنەران قسەی دەکرد بە ئەدەبیاتی هەمیشەیی خۆی خەڵکی ناڕازی بە برسیەتی، هەژاری، بێکاری بە دووژمن ناوبرد و گووتی هەوڵەکان ئەمنیەتی بوون.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و تیرۆریستانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ گەڵاڕیزان گووتبوی: ئەوانەی هاتوونە شەقامەکان کەسانی دروون پیس، خراپەکار و شەڕەنگێز و گەندەڵن.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە پێداگری لە سیاسەتی پشتیوانی تیرۆر و نانەوەی بشێوی لە ناوچە و بەرنامەی موشەکی وڵاتەکەی کردەوە و گووتی: گەمارۆکان جارێ لەسەرمان دەمێنن و نابێ هیوامان هەبێ سالێک یان دوو ساڵی دیکە تەواو بێت.

خامنەیی کە بە ترسەوە باسی لە گەمارۆکان دەکرد ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە شکەستی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا کرد و گووتی ئێمە نەمانتوانیوە خۆمان لە خەسارەکانی گەمارۆ بپارێزین!