بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هونەرمەند و وەرزشکار و سیاسییەکان پشتیوانى ڕاپەڕینى ئێرانییەکانن

هونەرمەند و وەرزشکار و سیاسییەکان پشتیوانى ڕاپەڕینى ئێرانییەکانن
AvaToday caption
posted onNovember 19, 2019
noبۆچوون

لەم چوار ڕۆژەى ڕابردوو، ڕۆژهەڵاتى و ئێرانییەکان زیاتر لە ١١٠ شار دەستیان داوەتە ڕاپەڕین و دژى کۆمارى ئیسلامى درووشم دەدەن و داواى گۆڕانکارى بنەڕەتى دەکەن. ئەم ڕاپەڕینەش دەنگدانەوەی گەورەى لە دونیادات هەبووە و هەموو چین و توێژەکان لە دەرەوە و ناوەوەى وڵات پشتیوانییان لێى کردووە. لێرەدا پشتیوانى هەندێک توێژ دەخەینە ڕوو:

هونەرمەندان ١

هونەرمەندان پشتیوانى ڕاپەڕیوەکانن:

فیروز نادرى زاناى گەورەى ئێران لە ئەمریکا ڕوو لە باڵیۆزى ئەمریکا لە ئەڵمان نووسیویەتى "وشەى پشتیوانى جێطەى ڕێزە بەڵام کاریگەر نییە. ئەگەر دەتوانن کارێک بکەن بۆ گەڕاندنەوەى ئەنتەرنێت تکایە بیکەین. کۆمارى ئیسلامى خەڵکى ڕاپەڕیو دەکوژێت و ئەوانیش بێ بوونى هیچ ئامرازێکى پەیوەندى، ناتوانن یەکگبگرن و هەماهەنگ بن".

شۆهرە ئاغداشلوو ئەکتەرى گەورەى ئێران لە تویتەرەکەى نووسى "جارێکى دیکە خەڵکى لە شارە گەورەکانى ئێران ڕژاونەتە نێو شەقامەکانەوە تا بە دوای نە تەنیا مافى سەرەتایی خۆیان بکەون، بەڵکو دژى گرانبوونى بەنزین  بوەستنەوە کە لەگەڵ هیچ جۆرە مەنتقێک ڕێک ناکەوێت ئاخر ئێران گەورەترین هەناردەکەرى نەوتە لە دونیا".

نازەنین بنیادى ئەکتەرى بەنێوبانگى هاڵیوود و چالاکى مافى مرۆڤ پشتیوانى خۆى لە ڕاپەڕینى سەراسەرى ئێران ڕاگەیاند. ئەم خاتوونە لە خۆپێشاندانەکانى پێشوو بە هاوکارى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى قسەى ئێرانییەکانى بە هەموو دونیا گەیاند.

مازیار جوبرانى ئەکتەر و کۆمیدییەنى بەنێوبانگى ئێران چەندین ڤیدیۆى لەسەر ڕاپەڕینى خەڵک و پچڕاندنى ئەنتەرنێت و کوشتنى خەڵکى ڕاپەڕیو و بەرزکردنەوەى بەهاى بەنزین بڵاو کردەوە.

ئاندى مەدەدیان گۆرانیبێژى دیارى ئێرانى ڤیدیۆى "لەگەڵ من بە"ى کە لەگەڵ "جان بۆى جۆوى" ئەنجام داوە، بڵاو کردەوەو نووسى کە هەمیشە لەگەڵ خەڵکم. پێشتر ئەم سروودەیان بە زمانى ئینگلیزى و فارسى و لە کاتى خۆپێشاندانەکانى ٨٨ دروست کردبوو.

مەهتاب کەرامەتى کاریکاتۆرێکى مەهدى ئەحمەدیانى لە تویتەر داناوە و گرانى بەنزینى بە لەسێدارەدانى خەڵک هەژمار کردووە. مەهدى ئەحمەدیانى کاریکاتیریستیش هەمان کاریکاتێرى خۆى داناوەتەوە و نووسویەتى "با بڵەین کە کاریکاتێرەکەى ئێمەش چاپ نەکەن، بەڵام چ دەکەن لەگەڵ شێوازى نێ, تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؟"

مێهناز ئەفشار ئەکتەرى دیارى ئێران، ئاماژەى بە سانسۆڕ و سەرکوتى خەڵک لە ئێران کردووە و نووسیویەتى "ڕۆژگارێکە ئەمە حاڵ و ئەحولڵى ژیانى هەمووانە"، ئەفشار ئاماژەى بە کێشە جۆراوجۆرەکانى وەک گرانى و گەندەڵى و سانسۆڕ و زیندانیش کردووە و قسەکردن لەبارەیانەوە بە "قەدەغەن" ناو بردووە.

جەعفەر پەناهى فیلمسازیش نووسیویەتى "حکومەت گەیشتووەتە ئەو باوەڕەى کە خەڵکى سەبارەت بە سێ هێندەبوونى بەهاى بەنزینیش کێشەى نییە، بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرا بەو ئەنجامە گەیت کە ئاگرێکى وێرانکەر لەبن خۆڵەمێشە کە هەر ساتەو ئەگەرى کڵپەکردنى زۆرە".

هورنەمەندان ٢

پەرەستوو ساڵحى ئەکتەرى دیار و ڕەخنەگرى ئێرانى سەرەڕاى ڕەخنەگرتن لە شێوازى ڕووماڵى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى لەسەر خۆپێشاندانەکانى ئێرانییەکان، نووسیویەتى "من ئەگەر بێژەرى هەواڵ بوایەم، بە هۆى شەرمى خوێندنەوەى ئەم هەواڵانە لەسەر هاووڵاتییەکانم دەمردم، لەگەڵ ئەوەش کە پێم شکاوە و ٤٠ ڕۆژە لە گەچدایە، دەنا ئێستا لە نێوەڕاستى ئەو خەڵکەدا بووم لە نێو شەقامەکان".

موحسین تەنابەندە وێنەیەکى ڕوحانى بە کلیلێکەوە داناوە کە هیواى کردنەوەى زۆرێک لە دەرگاکانى وەک داتەپینى ئابوورى بوو، گوتوویەتى "زۆر و هێزت جگە لە خەڵک بە هیچ شتێکى دیکە ڕاناگات!!"

پەرویز پەرەستوویی بە دانانى وێنەیەکى حەسەن ڕوحانى نووسیویەتى "کاتێک لەدەرەوەم عەینەکى ڕەش لە چاو ناکەم تا هەموولایەک بە باشى ببینم و چاوم لە چاوى خەڵکى شەریفدا بێت و پەیوەندى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ببەستم". پەرەستوویی لە کۆتاییدا گوتوویەتى "بەخوا ئەمە مافى ئەم خەڵکە نییە".

ئەمیر مەهدى چوولەیش ئاماژەى بە هەڵبژاردنى سەرکۆمارى کردووە نووسیویەتى "داواى حەڵاڵى و گەردەنئازادى دەکەم لەوەى کە ئێوەم بانگهێشتى شووتییەکى سەربەستراو کرد کە وەک ئێوە هیوام هەبوو بە سووربوون و شیرینبوونى".

ئیبی گۆرانیبێژى دیارى ئێران ڤیدیۆیەکى خۆپێشاندانەکانى داناوە و نووسیویەتى "خەڵکى نەجیبی ئێران لە ژێر پاڵەپەستۆى هەژارى و زۆردارى و دیکتاتۆرین و وەستانەوە و بوێرییان شایستەى ڕێزە".

فەرامەرز ئەسڵانى نووسیویەتى "سەربازان، پاسدارەکان، چەکدارکانى دەوڵەت، دەست هەڵگرن لە کوشتى خەڵکى بێگوناه! ئەگەر ئێرانین، مەهێڵن خوێنى ئێرانى دەستەکانتان سوور بکەن".

گووگووشى گەورە هونەرمەند و گۆرانیبێژى ئێرانیش لە ستۆرییەکەى ئەنیستاگرامەکەى شیعرى سروودى "لەگەڵ یەک"ى داناوە وەک پاڵپشتییەکى خۆپێشاندەران.

سیناتۆرەکان

سیناتۆرە ئەمریکییەکان پشتیوانى ڕاپەڕیوەکانن:

مارکۆ ڕۆبیۆ سیناتۆرى کۆماریخوازى فلۆریدا لە تویتیێک نووسى "خەڵکى ئێران مافى خۆیانە دژى ڕژێمى گەندەڵ و پشتیوانکەرى تیرۆریزمى تاران بوەستنەوە و دەست بدەنە خۆپێشاندانى ئاشتیخوازانە. ئێرانییەکان شایستەى دەسەڵاتێکى بەرپرسن، دەسەڵاتێک کە لەبەرامبەر خەڵکەکەى وەڵامگۆ بێت، نە ڕژێمێک کە سەرچاوە دەوڵەتییەکان بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕى ناوچەکە و هێزە بەکرێگیراوەکانى بەکار بەرێت".

ڕیک سکات سیناتۆرى کۆماریخوازى فلۆریدا دووشەممە ڤیدیۆیەکى داناوە کە ژنێک بەنەرى ڕژێم دەکێشێتە خوارەوە کە لەسەرى نووسراوە "مەرگ بەر ئەمریکا" و خەڵکى ئێرانى وەک خەڵکێکى ڕاپەڕیوى بوێر بەرامبەر زۆرداریى ڕژێمى دیکتاتۆر ناو برد. هەروەها نووسیویشیەتى کە "ئەمریکا خۆپێشاندانەکانتان دەبینێت و دەبیستێت. وەک وڵاتێکى عاشق بە ئازادى، ئێمە لە تەنیشت کەسانێکەوەین کە لە سەراسەرى دونیا بۆ ئازادى و دیموکراسى دەجەنگن".

ئیدوارد مارکى سیناتۆرى دیموکراتى ماساچووست وێنەى وتارێکى داناوە کە لەسەر خۆپێشاندانەکان نووسویەتى و لە تویتەکەشیدا نووسویەتى "دەوڵەتى ئێران دەبێت ئەنتەرنێت بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکى ئێران و سوپاى پاسداران دەبێت واز لە هەڕەشە و کوشتنى خۆپێشاندەران بهێنێت".

ڕاجێر ڤیگەر سیناتۆرى کۆماریخوازى ویلایەتى میسی سیپى بە بڵاوکردنەوەى هەواڵى کوژرانى خۆپێشاندەران لە تویتەر نووسیى "هەواڵەکانى بەکارهێنانى هێزى توندوتیژ دژى خۆپێشاندەرانى ئێرانى تۆقێنەرە". هەروەها نووسى "تاران دەبێت بزانێت کە هیچ ئاستێکى سانسۆڕ، زوڵم و وەحشیگەرى ناشارێتەوە".

لویس فرانکل نوێنەرى دیموکراتى ویلایەتى فلۆریدا ئاماژەکردن بە پچڕاندنى ئەنتەرنێت و سەرکوتى خۆپێشاندەران لە لایەن ڕژێمى ئێرانەوە، نووسى "ئێمە دەبێت ڕژێم ناچار بکەین بە وەڵامدانەوەى ئەو هەموو پێشێلکارییەى مافى مرۆڤ و پشتیوانى خۆمان بۆ خەڵکى دەرببڕین بۆ ئایندەیەکى باشتر".

مایکل مەککالى ئەندامى کۆماریخوازى  کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى پەرلەمانى نوێنەرانى ئەمریکا لە تویتەر بڵاوى کردەوە کە "ڕاپۆرتەکان لەبارەى سەرکوتى وەحشیانەى خۆپێشاندانەکان و پچڕاندنى ئەنتەرنێت" لە ئێران زۆر دڵگرانکەرانەیە. مایکڵ نووسیویشیەتى "من توندوتیژى ڕژێم لە هەر جۆرێکیدا مەحکوم دەکەم و خوازیار گەڕانەوەى ئەنتەرنێتم بۆ هەموو ئێران".

تام کاتێن سیناتۆرى کۆماریخوازى ویلایەتى ئارکانزاس لە تویتەر نووسى "خەڵکى ئێران لەوەى کە ڕژێم خواستە بنەماییەکانیان وەبەرچاو ناگرێت و هاوکات پارەیەکى زۆر گەورە بۆ تیرۆریستەکانى سەراسەرى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەنێرێت، بە تەنگ هاتوون. ئێمە دەبێت لە تەنیشت خۆپێشاندەرە دلێرەکانەوە کە خوازیارى وەڵامدانەوەى ئایەتوڵاکانن، دەبێت بوەستین".

ویلیام هێرد کۆماریخوازى ویلایەتى تێگزاس لە تویتێکدا بەم پرسیارە کە "بۆچى خۆپێشاندانەکانى ئێران گرنگى زۆرى هەیە"، وەڵامى ئەوەى داوەتەوە کە "تەنیا ڕێگەیەک کە ئێمە دەتوانین ڕێگرى ئێران بین لە پاڵپشتى تیرۆریزم و گەیشتن بە چەکى ئەتۆمى، گۆڕینى حکومەتە و ئەمەش کاتێک ڕوو دەدات کە خەڵکى ئێران ڕاپەڕن". هەروەها لە درێژەى تویتەکە نووسیشى "ئێمە دەبێت پەیامى خەڵکى ئێران بەهێز بکەین تا ئەم ڕژێمە سەرەڕۆیە بوەستینین".

مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەیەکەم کاردانەوەى خۆى تویتێکى ساڵێکى پێشووى خۆى هێنابووەوە کە ڕوو لە ئێران نووسیبووى "ئەمریکا لە تەنیشت خەڵکى ئێرانەوەیە".

وەرزشکارەکان

وەرزشکارەکانیش لەگەڵ خەڵکى ڕاپەڕیون:

عەلى کەریمى لە ئەنیستاگرامەکەى نووسى: "سفرەکان بە بۆنى بەنزین گیانیان تێ زایەوە!! ئەمە نابێت کە لە هەر شوێنێک شکستتان هێنا، دەست بخەنە گیرفانى خەڵکەوە، ڕەوا نییە بەخوا!! ئەم خەڵکە لەگەڵ خۆتان بەراورد مەکەن! لەسەرى لاواز مەدە کە ڕۆژێک...".

مەسعود شوجاعى کاپیتانى تیمى میلى ئێران لە ستۆرییەکەى خۆى لە ئەنیستاگرام نووسى "قسە بکەین تۆمەتبار دەبین بە دەستتێوەردان لە سیاسەتەکانى نیزام، ئەوەیش کە نییەتى و بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەکەى خەریکى پەیداکردنى پارووە نانێکە، با ئاو بکاتە نێو باکەکەیەوە".

فەرشید ئیسماعیلى یاریزانى تیمى ئیستقلال بەشێک لە سریاڵى قهوە تلخ ـى بە دەرهێنەرى میهران مودیرى لە ئینستاگرامەکەى بڵاو کردووەتەوە کە پادشا دەڵێت: "دەبێت ماڵیات لە خەڵکى هەژار بە شەق وەربگرین و تەنانەت شەقێکیشیان لێ بدرێت، چونکە کەسانى دەوڵەت ئەم جۆرە دەسەڵاتەیان هەیە".

ڕەزا مەدەدى قارەمانى وەرزشە ڕەزمییەکانى دانیشتووى سوید لە کاتى یارییەکەى لەگەڵ وەرزشکارێکى ئیسرائیلى نووسى "خەڵکى خۆشەویستى وڵاتەکەم. چەند سەعاتێک ماوە بۆ کێبەرکێ مێژوویەکەمى من لەگەڵ ڕکەبەرە ئیسرائیلییەکەم. بەڵام ئەمە نابێتە هۆى ئەوەى کە لە حاڵى ئێوە نەپرسم و سەبارەت بە ڕەنج و ئازار و کێشەکانتان بێ خەم بم. هەمیشە گرانى بەنزین کاریگەرى لەسەر هەموو بەهاکان هەبووە و ژمارەى هەژارەکانى زیاتر کردووە. نەفرەت لەوەى کە بووەتە هۆى ئەمە. قارەمانى ڕاستەقینە ئێوەن. پاڵەوان کەسێکە کە لەم دۆخە تۆقێنەرە، دەبێت بسووتێت و ببێتە ئاو تا پارووە نانێک پەیدا بکات و لە شەرمەزارى بنەماڵە و منداڵەکانى بێتە دەرەوە".