بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کاردانەوە نێودەولەتییەکان بە ڕاپەڕینى خەڵکى ئێران

کاردانەوە نێودەولەتییەکان بە ڕاپەڕینى خەڵکى ئێران
AvaToday caption
posted onNovember 18, 2019
noبۆچوون

 

 تورکیە:

مەولود چاوش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیە گووتی: ئارەزوی ئێمە ئەوەیە ڕووداوەکانی ئێران بە زوویی کۆتایی پێبێت و هەرچی زووتر ئەو وڵاتە ئارام بێتەوە. چاووش ئوغلو جارێکی دیکە دژایەتی وڵاتەکەی لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.

 

ئاڵمان:

حکومەتی ئاڵمان داوای لە دەسەڵاتی ئێران کرد ڕێز لە ناڕەزایەتی ڕەوای خەڵکی ئەو وڵاتە بگرێت. ئولریک دەمیر، وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان گووتی: ئێمە بە نیگەرانیەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێران بە تایبەت ڕاپۆرتی کوژراو و دەستبەسەرکرانە زۆرەکان دەکەین. دەمیر لە درێژەدا گووتی: داوا لە دەسەڵاتدارانی تاران دەکەین ڕێز بۆ پرەنسیپەکانی ئازادی ڕادەربرین و ئازدی کۆبوونەوەی خەڵک دابنێن.

وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان لە درێژەدا گووتی: دەبێ خەڵکی ئێران ئەو دەرەتانەی هەبێ ناڕەزایەتی خۆی لە دۆخی ئابوری و سیاسی وڵاتەکەی بە شێوەی ئاشتیانە دەربڕن.

هەروەها پێویستە خەڵک دەرەتانی بەدەستهێنانی ئازادانەی زانیاریان هەبێت. خاتو دێمر لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: دەوڵەتی ئێران دەبێ لە ڕێگەی گفتوگۆ وڵامی ناڕازیان بداتەوە.

 

فەڕانسە:

ئاگنس ون در مول وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ خۆپێشاندانەکانی ئێران دەکات و بەداخ بوونی خۆی لە کوشتنی خۆپێشاندەران لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

پاریس جەختی لەوە کردەوە تاران دەبێ پێبەندی بەڵینەکانی سەبارەت بە خەڵکی ئێران بێ سەبارەت بە ئازادی ڕادەبرین و مافی بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی هێمنانە.


ڕووسیە:

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە ڕایگەیاند ئەگەری هەیە یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ناڕەزایەتیەکانی ئێران دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە بێت.

زمیر کابولوف بەڕێوەبەری بەشی ئاسیایی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە ڕۆژی دوشەممە گووتی: لە ئێران دۆخی ئاڵۆز لە ئارادایە کە هۆکاری ئەمەش گران بوونی نرخی بێنزینە. کابولوف لە درێژەدا گووتی: هێزە بێگانەکان لە ناو ئێران بە چڕی خەریکی کارن.

 

ئەمریکا

واشنگتۆن پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی ئێران کرد. مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا پشتگیری ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران دەکات.

پۆمپێئۆ لە پەیامێکی تویتەریدا ڕووبە خەڵکی ئێران نووسی خەڵکی ئێران  لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نابن و ئێمەش بێدەنگ نابین. باڵیۆزی واشنگتۆن لە بێرلین پێشتر گووتبوی ئەمریکا توانای ئەوەی هەیە بە هاوکاری ئەمریکا ئینتەرنێتی تایبەت بۆ ئێران دابین بکات.