بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حیزبەکانى ڕۆژهەڵات: تا بە چۆکدادانى ڕژیم درێژە بە خۆپێشاندان بدەن

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران: تا بە چۆک داهێنانی ڕژیم درێژە بە خۆپێشاندانەکان بدەن
AvaToday caption
posted onNovember 16, 2019
noبۆچوون

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە پێکهاتووە لە چوار حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان لە خۆپێشاندان و مانگرتنی گەلانی ئێران بە هۆی زیاد بوونی نرخی بێنزین ڕاگەیاند.

لە بەشێک لە پەیامی ناوەندی هاوکاریدا هاتووە گرانکردنی بێنزین لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوەلە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران بە تایبەت لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لە خراپترین دۆخی ژیان و بە ئابوریەکەی هەژارانەوە دەژین.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی هاوکاری هاتووە: ئەگەرچی وڵاتی ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەڵام کۆماری ئیسلامی بە پڕۆژە ناپێویست و زیانبارەکانی، بە دزین و تاڵانی دارایی خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانیکردن لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و دەستێوەردانەکانی لە ناوچە و جیهان هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی ئێران و ئەو هەژاریە لە ڕادەبەدەرەی خەڵکی ئێرانە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران خۆپێشاندانی خەڵک بەرامبەر ئەو دۆخەی کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکی درووست کردووە بە ڕەوا و پێویست دەزانێ و پشتیوانی لێ دەکات.

لە کۆتاییدا ناوەندی هاوکاری داوای لە خەڵک کردووە تا بە چۆک داهێنانی ڕژیم و باندە مافیاییەکانی درێژە بە هەڵوێستی شیاو و بوێرانەیان بدەن.