بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گرانى بەنزین ئێرانییەکانی هێنایە سەر شەقام

گرانى بەنزین ئێرانییەکانی هێنایە سەر شەقام
AvaToday caption
مانگی گەڵاڕێزان گەڵاڕێزانی تەمەنی کۆماری ئیسلامی دەبێ و خەڵکی ماندوو لە ستەمی ڕژیمی ئێران کاری نیوە تەواوی بەفرانباری ٩٦ تەواو دەکەن.
posted onNovember 16, 2019
noبۆچوون

لە چەندین شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندان دژی زیاد بوونی نرخی بێنزین دەستی پێ کرد. خۆپێشاندانەکان لە شەوی ڕابردووە و لە ئەهوازەوە دەستی پێکرد و بە بڵاو بوونەوەی لە ئومیدیە، ماهشەهر، بێهبەهان، بیرجەند، مەسهەد و سیرجان و کوژرانی خۆپێشاندەریک بە دەستی هێزە ئەنیەکانی سیرجان شەوی ڕۆژ کردەوە.

 

خۆپێشاندەران لە ئێواەری دۆینێەوە ڕێگەی نێوشار و نێوان  شارەکانیان داخست و ئەمڕۆ دەیان شاری دیکە تێکەڵ بەو کاراونی مانگرتن و خۆپێشاندانە بوون کە دژی بەرز بوونەوەی ٢٠٠ لەسەدی نرخی بێنزین هاتووەتە ئارا. ئەگەرچی میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە نیشاندانی خەڵکی بوونی هێزی ئەمنی و ئینتیزامی بانگەشەی ئەوەیان دەکات بە ناوبژیوانی هێزە ئەمنیەکان خۆپێشاندان کۆتایی هاتووە ڕێک لەو کاتەدا لە سیرجان خۆپێشاندەرێکیان خەڵتانی خوێن کرد و جارێکی دیکە سەلماندنیان هێزی ئینتیزامی و ئەمنی قەت لەبەرەی خەڵک دانەبوون.

خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممە بۆ نیزیک بە سەرتاسەری ئێران تەشەنەی سەند.

جوانڕۆۆۆۆ

خەڵکی دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر دەڵێنەوە

بە پێی ئەو هەواڵ و ویدیۆیانەی بەئاڤاتودەی گەیشتووە بەستێنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بە دژی گران بوونی بێنزین ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە تاران، تەورێز، ئیلام، ئیسفەهان، شیراز، ڕەشت، قەزوێن، ورمێ، سنە، کەرەج، گەرمسار، خوڕەم ئاوا، کرماشان،شاری ڕێی،یاسوج، جوانڕۆ، بوشێهر،ساری،کرمان،ئەردەبێڵ،سەلماس، کامیاران،گورگان ، نەیشابور،ساوە، کازرون، مەریوان، سەقز و چەندین شاری دیکە خەڵک درووشمی نەمان بۆ دیکتاتۆریان گووتەوە.

هێزەەەە

خەڵک نەمان بۆ دیکتاتۆریان گووتەوە

خەڵکی ناڕازی بە زیاد بوونی نرخی بێنزین بە گرتنی ڕێگە و بانی شارەکان و کۆبوونەوەی بەربڵاو لە دژی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەی ڕژیم درووشمیان گووتەوە. دروشمەکان بریتین لە : نەمان بۆ دیکتاتۆر، ڕوحانی درۆزن، ئێرانی بەسی کە و بوێریت نیشان بدە، هێزی ئینتیزامی پشتیوانی پشتیوانی.

خەڵکککک

کاردانەوەی دەسەڵات: نۆبەخت ئێمە داهاتی بێنزین دەدەین بە خەڵک!

لە یەکەمین کاردانەوەکان بە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی بەرفراوانی خەڵک محەمەد باقر نۆبەخت وەک پیشەی هەمیشەیی دەسەڵاتدارانی ئێران بەڵێنی درۆ و بێ ناوەرۆکی بە خەلک دا و ڕایگەیاند داهاتی زیاد بوونی نرخی بێنزین بە سەر خەڵکدا دابەش دەکەینەوە! بە گووتەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران داهاتی زیاد بوونی نرخی بێنزین کە بە گووتەی ناوبراو ٣٠ هەزار ملیارد تمەنە بە سەر ١٨ بۆ ١٩ ملیۆن بنەماڵەی ئێرانیدا دابەش دەکرێت و ئەگەر کەسێک دەیهەوێ ئەو پوڵەی پێ بدرێت سەردانی وەزارەتی خۆشگوزەرانی " رفاه" بکات و داوای یارمەتی بکات!

کۆماری ئیسلامی کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا توانایی ئەوەی نەماوە وەک جاران پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستیەکانی بکات ئەمجارە ڕاستەوخۆ هاتۆتە سەر گیرفانی خەڵک و دەیهەوێ بە ڕێگەی زیادکردنی نرخی بێنزین هێزە تیرۆریستیەکانی تەیار ڕاگرێت کە لە ڕاستیدا هێزە مانەوەی خۆیەتی.

خەڵکی ڕاپەریو فریوی درۆی هەمیشەیی دەسەڵاتداران ناخۆن و لە شەوی ڕابردووە کە بەرپرسانی ئێران ئەو قسەیان باس کردووە نەک خۆپێشاندانەکان کەمیان نەکردوو بگرە دەیان شاری دیکە پێوەستی خۆپێشاندن و ڕاپەرین دژی نیزامی گەندەڵ و ماڵی خەڵک خۆر و تیرۆریست پەرەوەری کۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسە دوو ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئێران مانگی بەفرانباریان لە کۆماری ئیسلامی کردە مانگی ڕاپەرین و تێکەوپێچانی. لەو خۆپێشاندانەدا کە زیاتر لە دە ڕۆژی خایاند نیزیک سەد شاری ئێران بەشدار بوون.

خەڵکی ناڕازی ئێران کاری نیوە تەواوی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ٩٦ گەڵاڕێزانی ٩٨ بە سەر ئەئەنجام دەگەیەنێ و بۆ هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی دێنێت.