بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕووسیە و تورکیە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا خەریکى گەشتى سەربازین

ڕووسیە و تورکیە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا خەریکى گەشتى سەربازین
AvaToday caption
سەربازانی تورکیە و ڕووسیە ڕۆژی هەینی ١٠ مانگی گەڵاڕێزان گەشتی هاوبەشیان لە ناوچەی ئارام دەست پێ کرد.
posted onNovember 2, 2019
noبۆچوون

مۆسکۆ و ئانکارا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ئۆکتۆبر بڕیاریان دا بە گەشتی هاوبەش لەو ناوچانە کە دەکەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام. بە پاشەکشێی هێزەکانی سوریەی دیموکرات (هەسەدە) بۆ قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتری گەشتی هاوبەشی تورکیە و ڕووسیە بە فەرمی دەستی پێکرد.

 

ئەگەرچی بە پێی ڕێککەوتنی سەرەتایی بڕیار بوو گەشتی هاوبەش هەتا قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری خاکی سوریە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەردۆغان ڕایگەیاند هێزەکانیان لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر زیاتر ناچن.

سەرکۆماری تورکیە جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کرد هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەکانی باکووری سوریە هەن و بە شێوەی تەواو بەجێیان نەهێشتووە. بەو پێیە جەختی لەوە کردەوە کە تورکیە سەرەڕای ڕێککەوتنی سوچی لەگەڵ ڕووسیە ئەو مافە بۆخۆی بە ڕەوا دەبینێت جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر یەپەگە.

روسیە و تورکیە

یەپەگە بەشی سەرەکی پێکهاتەی هێزەکانی سوریەی دیموکراتیکە کە لە شەڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ئەمریکا بە هەژمار دەهات.

سەرەڕای بوونی ئاگربەست و درووستبوونی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە هەرەشەی هێرش بۆ سەر کوبانی کرد. شایانی باسە لە دوای ئاگربەستەکەوە تا ئێستا هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.