بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزە ئەمنییەکان چوار هاووڵاتیی کورد لە ئاودانان دەستبەسەر دەکەن؛ دووانیان تەمەنیان ١٧ ساڵە

هێزە ئەمنییەکان چوار هاووڵاتیی کورد لە ئاودانان دەستبەسەر دەکەن؛ دووانیان تەمەنیان 17 ساڵە
posted onDecember 18, 2025
noبۆچوون

هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران لە شاری ئاودانان و گوندەکانی دەوروبەری، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە دووانیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە هێزە ئەمنییەکان لە زنجیرەیەک هەڵمەتدا هەریەک لە ئیلما ئیمانی (17 ساڵ) خەڵکی گوندی هەزارانی و سوهەیل پارکەرزان (17 ساڵ) خەڵکی گوندی حەوت کانی، هەروەها ئەمیرعەلی حەیدەری و حوسێن حاجیان، دانیشتووی شاری ئاودانانیان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، پرۆسەی دەستبەسەرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادوەر و بەکارهێنانی "توندوتیژی" بەڕێوەچووە.
تاوەکو ئێستا شوێنی راگرتن و چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان دیار نییە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.