بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنى سەراسەرى مامۆستایان دەستى پێ کرد

مانگرتنى سەراسەرى مامۆستایان سەرکەوتووانە دەستى پێ کرد
مامۆستای قوتابخانەکانی ئێران بە هێزەوە پەیوەستی شەپۆلەکانی مانگرتن بوون
posted onOctober 14, 2018
noبۆچوون

 

دژى  دۆخی ناهەمواری ژیانیان و ئەستەمبوونی دابینکردنى پێویستییەکان، مامۆستایانی زیاتر لە ٢٥٠ شاری ئێران نەچوونە سەر پۆلەکانى خوێندن.

 

مانگرتنی مامۆستایان هاوتەریب بوو لەگەڵ مانگرتنی شۆفێرانن و خاوەنى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگڕەکانی ئێران کە ماوەی پتر لە دوو حەفتەیە وەک ناڕەزایەتی دژى کەمى کرێى بار و نەبوونی پێداویستی ئۆتۆمبێلەکانیان جوموجۆڵ و هاتوچۆیان پەک خستووە.

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی، ئەم بەیانییە و تا ئەم کاتەیش کە ئەم ڕاپۆرتە بڵاو دەبێتەوە، ڤیدیۆ و وێنەی مانگرتنی زۆربەی شارەکانی ئێرانی وەک تاران، ئیسفاهان، مەشهەد، ئیلام، سنە، خوڕەم ئاباد، کرماشان، دیواندەرە، مەریوان، فارس و یاسوج بڵاو کردووەتەوە.

خوێندکارانی زانکۆی تارانیش بە نیشانەی هاودەنگی و پشتیوانی بۆ مامۆستایان  لە حەوشەی زانکۆدا کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێک هێنا و دروشمی پشتیوانی لە مامۆستایانیان گوتوتەوە. لە لایەکی دیکە بە پێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بە دەستی ئاڤاتودەی گەیشتوون، ئەم مانگرتنە سەراسەرییە و هیچ یەک لە مامۆستاکان سڵ ناکەنەوە لە مانگرتن و درێژەدان بەو مانگرتنە.
 

دەسەلاتدارانی هیوای درۆیین دەدەن و خەڵک سوورن لەسەر مانگرتن

دەسەڵااتداران، هیوای درۆیین دەدەن و خەڵکیش سوورن لەسەر مانگرتن

سەرلەبەیانی ئەوڕۆ حەسەن ڕوحانی لە کۆبوونەوەی کرانەوەی زانکۆ و ناوەندە تویژینەوەییەکانی ئێران گووتی "خەڵک دەبێ هیوایان هەبێ بە دواڕۆژ" و بە بەکارهێنانی چەند جارەی دەستەواژەی "ئومێد" هەوڵی خۆدەزینەوە لەو هەموو کێشە و قەیرانانەی دا کە ئەوڕۆ خەڵکی ئێران پێیانەوە دەناڵێنن و بە پێی گریمانەکان لە دوای جێبەجێبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەڕی مانگی داهاتوو، ئابووری ئێران هێندەی دیکەش بەرەو داڕمانی یەکجاری دەچێت.

حەسەن ڕوحانی لەو دانیشتنەدا بێ بچووکترین ئاماژە بە مانگرتنی مامۆستایان، تەنیا باسی لەوە کرد ئەمریکا پلانی گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەیە.

شایانی باسە ئەنجوومەنی هەماهەنگی ڕێکخڕاوە سێنفیەکانی ئێران ڕایگەیاندووە فەرهەنگیان و مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گرانی و هەڵاوسانى ئابووری و هاتنە خواری هێزی کڕینی خەڵک رۆژەکانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ڕەزبەڕ مان دەگرن و ناچنەوە سەر پۆلەکانى خوێندن.

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ١

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ١

 

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٢

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٢

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٣

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٣

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٤

مانگرتنى بەشێک لە مامۆستایان ـ وێنەى ٤