بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەزڵووم کۆبانێ: تا ئێستا ٥٠٠ کەسى مەدەنى گیانیان لەدەست داون

میدیاى ئوسترالیا ترسى سنوورداربوونى دیموکراسى هەیە  ڕۆژنامەکانى ئوسترالیا لە هەنگاوێکى سیمبولیکدا، ڕۆژى دووشەممە ٢٩ى ڕەزبەر، لاپەڕەى یەکەمى خۆیان بە ڕەشى بڵاو کردەوە. ئەم هەنگاوەش وەەک ناڕەزایەتى بە سیاسەتەکانى دەوڵەتى موحافیزەکارى ئەو ولاتە بوو بەرامبەر ئەو سنوورداریەتى و نەبوونى پاڵپشتى ئازادى بەیانەى کە لەو وڵاتە هەیە.  ١٩ میدیا و یەکیەتى ڕۆژنامەنووسان کە هەندێکیشیان کێبەرکێ لەگەڵ یەکترى دەکەن، لەم هەنگاوەیاندا هاورا و لەگەڵ یەکترى بوون، و هەنگاوەکەشیان ناو نابوو "مافى ئێوە بۆ زانین". پێش لەوەش لە مانگى
AvaToday caption
posted onOctober 21, 2019
noبۆچوون

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەى هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک (هەسەدە)، دوێنێ شەو ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٥٠٠ کەسى مەدەنى بە هۆى هێرشەکانى سوپاى تورکی و گرووپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکانى سەر بەو سوپایە، لە ناوچە کوردنشینەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى سوریە گیانیان لەدەست داوە.

 

ئەم فەرماندەیەى هێزە کوردییەکان باسى لەوەش کرد کە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان هەڵقەنراون و لە ترسى تۆپباران و بۆمبارانى سوپاى تورکیە ئاوارە بوونە. بە پێى هەواڵى ڕاگەیاندنەکانیش تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە و لەو کەمپانە نیشتەجێ بوونە کە پێشتر لە لایەن حکومەتى هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپە خێرخوازییەکانەوە ڕێکخرابوون.

بەرپرسانى هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک نیگەرانى خۆیان لە سیاریۆى پاکسازى نەتەوەیی دەربڕیوزە کە ئێستا لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى سوریە لە لایەن ئەردۆغان و سوپاکەیەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لە ڕاستاى ئەو بەڵێن و پلانەیە کە تورکیە گرتوویەتییە بەر بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام کە بڕیار وایە تورکیە هەموو ئاوارە سوورییەکان و نزیکەى شەش ملیۆن کەس لەوێ نیشتەجێ بکات کە عەرەبن و بەمەش جۆرێک لە دیموگرافیاى ناوچەکە بگۆڕێت و پەیوەندى نێوان باکوورى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان نەهێڵێت و لە لایەکى تریشەوە قەڵغانێکى ئینسانى لە نێوان خۆى و سوریە دروست بکات.

ئۆپەراسیۆنى "کانى ئاشتى" هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام درا کە تا ئێستا گیانى زۆرێکى تێدا بوونەتە قوربانى و سوپاى تورکیە بە چەکى قورس و تۆپ و فڕۆکەى شەڕ خەریکى کوشتنى خەڵکە و تەنانەت چەکى فسفۆڕى سپى و کیمیاییشى بەکار هێناوە و دەیان منداڵ بوونەتە قوربانى ئەم هێرش و چەکەى سوپاى تورکیە.