بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داڕمانی ئابووری لە ڕێیە و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێشی پێ بگرێت

داڕمانی ئابووری لە ڕێیە و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێشی پێ بگرێت
posted onOctober 9, 2018
noبۆچوون

بە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران، سندوقی نێودەوڵەتی دراو لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا پیشبینی ئەوەی کردووە ئابووری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی داهاتودا توشی ئاوسانێکی لە ڕادەبەدەر بێتەوە لە کاتێکدا بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە عەڕەبستانی سعودی ئابورێکی ڕوو لە گەشەی دەبێت.

سندوقی نێودەوڵەتی دراو لە نوێترین هەڵسەنگاندنی خۆیدا دەڵی چاوەڕوانی ئەوە دەکەین رێژەی ئاوسانی ئابووری لە سالی ٢٠١٨ دا بگاتە ٢٩.٦ لەسەد و گەشەی نەرێنی ئابووری ئێران بگاتە ١.٥ لەسەد.

ئەو دامەزراوە ماڵیە نێودەوڵەتییە هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە کە ئاوسانی لە ڕادەبەدری ئێران لە سالی ٢٠١٩دا هەروا درێژەی هەبێت و لەو ساڵەدا رێژەی ئاوسان بگاتە سنووری ٣٤.١ لەسەد و ڕێژەی گەشەی ئابووری نەرێنی ٣.٦ لەسەد دەبێت.

ئەو پێشبینیە لە کاتێکدایە کە سندوقی نێودەوڵەتی دراو لە ساڵی ٢٠١٦ی میلادیدا گەشەی ئابووری ئێرانی ١٢.٥ لەسەد و ڕیژەی ئاوسانی ٩.١ لەسەد پێشبینی کردبوو. بەو حاڵەش لە ساڵی ٢٠١٧ دا ڕێژەی گەشەی ئابووری ئێران ٣.٧ لەسەد پێشبینی کرابوو، ئەگەر چی پێشبینی نرخی ئاوسان کەمێک زیاتر لە ساڵی ٢٠١٦ و بەرامبەر لەگەڵ ٩.٦ لەسەد بوو.

سندوقی نێو دەوڵەتی دراو چاودێری جێبەجێبوونی سیستەمی دراویی لە ئاستی دوونیا دایە و پێشبینییەکانی ئەو سندوقە سەرچاوەیەکی گرینگی هەڵسەنگاندنی ئابووری وڵاتانی جیهان بە ئەژمار دێت.

ئەو دامەزراوە کە دەفتەری نوێنەرایەتی لە واشینگتۆنە سالێک بەر لە ئێستا گووتبووی چاوەڕوانی ئەوە دەکەین گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ سەرووی چوار لەسەد بێت ئەویش لە کاتێکدا کە بەرهەمهێنەرەکانی دیکەی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشەی ئابووریان نیزیکی سیفر لەسەدە.