بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپای پاسداران چیای شاهۆ بۆردومان دەکات

سوپای پاسداران چیای شاهۆ بوردومان دەکرێت
posted onOctober 7, 2018
noبۆچوون

پیلانەکانی سوپای پاسداران بۆ گورز لێدان لە هێزە خەباتکارەکانی کوردستان و لە نێو بردنی ژینگەی نیشتیمان لە ژێر نێوی بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازی لە جاران چڕتڕ بۆتەوە.

لە ٤ ڕۆژ لەوە پێشەوە سوپای پاسداران ئۆپەراسیؤنێکی سەربازی کە بە گووتەی سەردار خاکپور فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئامانجی بردنە سەری توانای عەمەلی هێزەکانی سوپا بەڕیوە دەچێت دەست پێکردووە .

هەر لەو ماوەدا سوپا بە دانانەوەی بازگە و سەیتەرە ڕێگەی لە هاتوچۆی خەڵکی ناوچەکانی دەروبەری شاهۆ بۆ ئەو چیایە گرتووە و لە ئێستادا لي ڕێگەی تۆپخانە و فرۆکەی بێ فرۆکەوان و فرۆکەی شەڕکەڕ خەریکی ئاگرباران کردنی کوێستان و زۆزانەکانی ئەو دەڤەرەیە.

ئەو ئۆپەراسیۆنە کە لە کەلەوە تا تەتە  و کۆساڵانی سەر بە هەورامانی پارێزگای سنە و لە بنارەکانی چیای شاهۆ بەردەوامە بۆتە هۆی ئەوە بە سەدان دۆنم لە دارستانەکانی ئەو ناوچە ئاگری تێبەر بێت و لە هەمان کاتدا هێزەکانی سوپا ئیزنی ئەوە بە خەڵک نادەن بچن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هێزەکانی یەرەکە کە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاکن لەو بارەوە ڕایانگەیاندووە کە سوپای پاسداران بوردومانی بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزەیان کردووە  ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە پژاک و سوپای پاسداران دوای شەڕی جاسوسان و بە هۆی گوشاری پ ک ک بۆ سەر پژاک کەوتنە دانوستان لە ساڵی ٢٠١١ وە ئاگربەستیان ڕاگەیاندبوو.

شایانی باسە لە ماوەی ڕابڕدواد جموجوڵە سەربازیەکانی سوپای پاسداران بە جیاوزی ئەوە کە ئەو جار لە هێرشەکانیدا موشەکی بالستیکیش بەکار دێنی لە کوردستان زۆرتر بووە و ماوە ماوە بە چڕێ بۆردومانی بارەگای حیزبە کوردستانیەکان لە سنورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشور و ناوچە شاخاویەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

١ی خەرمانانی ئەو ساڵ سوپای پاسداران هێرشێکی موشەکی کردە سەر بارەگای ناوەندی حیزبی دێموکڕات لە شاری کۆیە  و لە ئەنجامدا بە دەیان کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە شەهید و بریندار بوون