بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سامانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە فەرانسە دەستیان بەسەردا گیرا

سامانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە فەرانسە دەستیان بەسەردا گیرا
posted onOctober 2, 2018
noبۆچوون

دەسەڵاتدارانی فەرانسی دەڵێن سامانی دوو کەس و دامەزراوەی پیوەندیدار بە هێرشی پوچەڵ کراوی ٣٠ مانگی ژوئەن بۆ سەر کۆبوونەوەی ڕێکخڕاوی موجاهیدینی خەڵقیان دەست بە سەر داگرتووە.

هەوالدەرێ فەڕانسە بڵاوی کردۆتەوە یازدە کەس لە ئەنجامی هەڵمەتێکی پۆلیسی فەڕانسە بۆسەر ناوەندێکی شیعەکان بە ناوی مەرکەزی ئەلزەهرا لە باکوری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون.

لەو بارەوە هەواڵدەری فەڕانسە دەڵی: دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە بۆ پێش گرتن بووە لە کردەوەی تیرۆریستی لەو وڵاتە.

ناوەندی ئەلزەهرا لە گراند سەنتی فەڕانسە هەڵکەوتووە و لە کاتی هەڵمەتی پۆلیسی فەڕانسەدا هەموو ئەو کەسانەی لەو شوێنەدابوون کە رێژەیان یازدە کەس بووە بە تێکڕا دەستبەسەر کراون.

ناوەندی ئەلزەهرا بەرپرسایەتی پشتیوانی و هاوکاری چەندین ناوەندی دژی ئیسرائیلی لەسەر شانە و بە گووتەی کاربەدەستانی فەڕانسی ئەو ناوەندە کاری کردووە لە پیناو ڕەوایی پێدان بە جەهاد و پشتیوانی کردنی خەڵک لە دوو گروپی تیرۆریستی حەماس و حیزبوللای لوبنانی.