بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی نوقمی گەندەڵی بوونە

دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی نوقمی گەندەڵی بوونە
posted onSeptember 30, 2019
noبۆچوون

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە، بەرپرسانی بورسی ئێران بە ئامانجی نیشاندانی گەشەی نەتەوەیی، ئاستی بەرزی و نزمی بازاری بوورسیان کەم کردووەتەوە بۆ ئەوەی دراوى کاش لە بازاڕی یەکەمی بورس کە کاریگەریەکانی بەهۆی پێنوێنی گشتی کەمە بگوێزرێتەوە بۆ بازاری سەرەکی بورس.

 

سەرچاوەی ئاڤاتودەی لە ڕێکخراوی بورس گووتی: لە ڕێککەوتی ١٣ هەتا ٢٥ خەرمانان بازاری سەرووبورس بە هۆی بڕیاری نەزانانە و نازانستی ڕێکخراوی سەروبورس داخراوە و بە کرانەوەی مەودای بەرز و نزمی لە ڕۆژێ ١٠ لەسەد بۆ حەوتووی ٩ لەسەد گۆڕانی بەسەردا دێت کە بە کردەوە تواناییەکانی ئەو بازارە بۆ کڕیاران لە ناو دەبات و ڕێزی فرۆشی دورودرێژ ساز دەکات.

هەمان سەرچاوە لە درێژەدا گووتی: بە زیادبوونی ناڕەزایەتی خاوەن پشکەکان بە هۆی لە دەستدانی سەرمایە، "هامونی" بەڕێوەبەری فەرابورس و "شاپور محەمەدی" بەڕێوەبەری بورس ناچار دەبن بە گۆڕینی مەودای بەرزی و نزمیەکان بۆ ڕۆژانە ١،٢و٣ لەسەد پێوەست بە ڕەنگی پێناسەکراو بۆ هێماکان دەبن کە سەرەڕای ئەوە ڕیزە دورودرێژەکان تەواویان نەهات و هیچ کڕیارێک بۆ بازار نەبوو تا ئەوڕۆ لە بەهای زۆربەی بازار زیاتر لە ٥٠% تووشی داشکان بووە.

ئێستا پشکدارانی بورس بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بڕیارە، دەیانهەوێ ڕۆژی دووشەممە ٨ ڕەزبەر لە بەرابەر مەجلیسی کۆماری ئیسلامی کۆببنەوە. دوای بانگەوازی خاوەن پشکەکان بۆ کۆبوونەوە، بەرپرسانی بورس لە کاتژمێرە دواییەکانی سەوداکانی ئەورۆ هێماکانیان لە حاڵەتی فرۆش بردە دەرێ و ئەرێنیان کردنەوە بۆ ئەوەی پێش بە کۆبوونەوەی خاوەن پشکەکان بگرن.

هەروەها ڕێکخراوی بورس زانیاریەکانی پێش لە داخستنی بازاری سەرەتا واتە ١١ و ١٢ ڕەزبەر لە ماڵپەرەکەی سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی دیار نەبێ کێ لە ڕێگەی ڕانتی زانیاری پشکی خۆی لەو دوو ڕۆژەدا فرۆشتووە و ئەوڕۆ بە داشکانی نرخی بازار دوو بەرابەریان کڕیوە.