بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەریتانیا ئێرانى لەسەر هەڕەشەکردن لە دەریاوانى تۆمەتبار کرد

بەریتانیا ئێرانى لەسەر هەڕەشەکردن لە دەریاوانى تۆمەتبار کرد
AvaToday caption
بەریتانیا بەرامبەر ئازادکردنى نەوتهەڵگرەکەى، دووبارە ئێرانى لە دروستکردنى هەڕەشە لەسەر دەریاوانى تۆمەتبار کرد
posted onSeptember 27, 2019
noبۆچوون

بەریتانیا بەرامبەر ئازادکردنى نەوتهەڵگرى ستینا ئیمپێرۆ کە ڕژێمى ئێران دزیبووى، دووبارە کۆمارى ئیسلامى لە دروستکردنى هەڕەشە لەسەر دەریاوانى و مەترسیدروستکردن لەسەر بازرگانى ئازاد لە دەریا، تۆمەتبار کرد

 

خاوەنە سویدییەکەى ستینا ئیمپێرۆ ڕۆژى هەینى ٥ى ڕەزبەر پشتڕاستى کردەوە کە نەوتهەڵگرەکەى کە لە خزمەت بەریتانیایە، بەندەر عەباسی لە لێوارەکانى باشوورى ئێران بەرەو دوبەى بەجێ هێشتووە.

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا وەک کاردنەوە بەوەى کە ڕژێمى ئێران ستینا ئیمپێرۆى بە نایاسایی دەستبەسەردا گرتبوو، گوتى "ئەم دەستبەسەرداگرتنە، بەشێکە لە هەوڵەکانى ڕژێمى ئێران بۆ تێکدان و پێشێلکردنى ئازادى دەریاوانى".

بە پێى ڕاپۆرتى هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس، دامینینک ڕاب وەزیرى دەرەوەى کارەوبارى بەریتانیا گوتووشیەتى کە لەندەن بۆ چاودێریکردنى پاپۆڕەوانى و دەسەڵاتداریەتى یاسایی، لەگەڵ هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانى خۆى هاوکارى دەکات.

بەر لەمەش ئەمریکا پێشنیارى دروستکردنى هاوپەیمانییەکى لە گەرووى هورمز دابوو بۆ ئەوەى ئاسایشى پاپۆڕەوانى لە کەنداوى فارس بپارێزرێت و نها چەندین وڵات لە نێو ئەو هاوپەیمانیەتییە ئاوییەدان کە ئەمریکا سەرۆکایەتى دەکات و کار لەسەر ئاوەکانى باشوورى ئێران دەکەن.

و د بەریتانیا