بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ لە مەراسیمى دامەزراوەى یەکگرتن دژى ئێرانى ئەتۆمى:  ئەمریکا پشتیوانى  خەڵکى ئێرانە

پۆمپئۆ لە مەراسیمى دامەزراوەى یەکگرتن دژى ئێرانى ئەتۆمى:  ئەمریکا پشتیوانى  خەڵکى ئێرانە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2019
noبۆچوون

پۆمپئۆ لە مەراسیمى دامەزراوەى یەکگرتن دژى ئێرانى ئەتۆمى:  ئەمریکا پشتیوانى  خەڵکى ئێرانە

 

ئەمڕۆ مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە مەراسیمى دامەزراوەى "یەکگرتن دژى ئێرانى ئەتۆمى" وتارێکى پێشکەش کرد لەسەر کۆمارى ئیسلامى و هەوڵە تیرۆریستییەکانى لە ناوچەکە و دونیا.

 

ئەمەش بەشێکە لە قسەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا:

لە هێرشى ئێران بۆ سەر دامەزراوە نەواتییەکانى عەرەبستان، ئەگەرى هەبوو ژمارەیەک کەس بکوژرێن.

بەڵام بەختەوەرانە کەس نەکوژرا و هەموو ناوچەکە بەخت یاوەرى بوو.

ئەمریکا بە هۆى هەڵکەوتە و شوێنگەى خۆى لە بەرجام نەهاتە دەرەوە، چونکە پژمەى ڕژێمى ئێران تێکەڵ بە خوێن بوو.

ڕژێمى ئێران لە چل ساڵى ڕابردوو بۆ خەڵکەکەى خۆى و ناوچەکە، جگە لە وێرانى هیچى ترى نەهێناوە.

ئێمە دەمانهەوێت دڵنیا ببینەوە کە یاخیترین ڕژێمى دونیا دەستى نەگاتە مەترسیدارترین چەکى دونیا.

ئێمە هەندێک لە بەرپرسانى ڕژێمى ئێرانمان کە دەستیان بە خوێن سوورە تەحریم کردووە و گەمارۆمان خستوونەتە سەر.

گەمارۆکانى ئێمە بێ ئەمان و کاریگەر بوونە.

دەوڵەتى ئەمریکا پشتیوانى لە خەڵکى ئێران دەکات.

کاتى ئەوەیە کە ڕژێمى ئێران خەڵکەکەى خۆى بخاتە سەرووى هەموو شتێکەوە.

ڕژێمى ئێران بەردەوام درۆ دەکات.

سەرۆک ڕوحانى و زەریف گفتوگۆ و چاوپێکەوتن دەکەن و درۆ دەکەن.

بەڵام درۆکانیان ئاشکرا دەبێت.

پۆمپۆ لە دامەزراوەى یەکگرتن دژى ئێرانى ئەتۆمى:

ئێمە ئەورۆ دوو هەنگاوى نوێ هەڵدەهێنینەوە:

یەکەمیان دەمانەوێت سوپاى کۆمارى ئیسلامى لە بونیادى ئابوورى جیا بکەینەوە و ئەو وڵاتانە سزا دەدەین کە هاوکارى ئەم سوپایە دەکات.

دووەمیان، دەست دەخەینە سەر هەندێک ناوەندى چینى کە هاوکاریی کۆمارى ئیسلامییان لە قاچاخی نەوت کردووە و گەمارۆیان دەخەینە سەر.

ئێمە گەمارۆ دەخەنە هەر لایەن و کەسێک کە گەمارۆکان پشتگوێ و یا پێشێل دەکات.

پێویستە وڵاتانى دونیا هەر هەموویان هاوکارمان بن:

هاوکارى بکەن بۆ پاراستنى ئازادى کەشتیڕانى

ئێرانى بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ

▫ بگەڕێنەوە لاى ئێمە و ئیسرائیل چونکە جیهان پێویستى بە هەمووانە.

ئامانجى ئێمە زۆر دیار و ڕوونە.

ئیرادەى ئێمە شێلگیرانەیە و دونیا بەئاگادەهێنینەوە

هەموو وڵاتەکان ئەرکیانە هەنگاو هەڵێننەوە

بەرەکاتى خوا بۆ حاڵى ئێوە و گەلى ئێران

 شایەنى باسە، یەکیەتى دژى ئێرانى ئەتۆمى، کە بە ئینگلیزى دەکاتە (United Against Nuclear Iran) و کورتکراوەکەى دەکاتە (UANI)، دامەزراوەیەکى سەربەخۆى غەیر ئینتفاعى و ناحیزبییەو بەر بە ڕژێمى ئێران دەگرێت لەوەى کە نەگاتە دەسەڵاتێکى ناوچەیی و چەکى ئەتۆمى.

سەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەرى ئەم ڕێکخراوەیە، جۆ لیبرمەن سیناتۆرى پێشووى مەجلیسى سەناى ئەمریکایە لە کنتیکت.