بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بلۆمبێرگ: ئەوروپا نازکێشانى ئێران بوەستێنە

بلۆمبێرگ: ئەوروپا نازکێشانى ئێران بوەستێنە
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2019
noبۆچوون

ئەنجوومەنى سەرنووسەرى هەواڵدەرى بلۆمبێر بە بڵاوکردنەوەى وتارێک، دەڵێت ئەوروپا دەبێت تەحەموولکردن و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕەفتارە نەشیاوەکانى ئێران، بوەستێنێت.

لەم سەروتارەدا کە ڕۆژى سێشەممە لەم هەواڵدەرییە بڵاو بووەوە، هاتووە "لەم چەند حەوتوویەى پێشوو، ئێران داگژاوەتە سەر هاوسێکانى، بەرنامە ئەتۆمییەکەى زیاتر پەرە پێ داوە، بە شێوەى تەندوتیژى خەریکى وەستاندن و کێشەدروستکردنە بۆ بازرگانى ناوچەکە، هەڕەشەى لە دونیا کردووە و ئەوروپاش جگە لە نازکێشان و ئارامکردنەوەى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى، هیچ کارێکى دیکەى نەکردووە.

ئەنجوومەنى سەرنووسەرى بلۆمبێرگ دەنووسێت کە "ئەم کردە و ڕەفتارەى بەرامبەر ئەوروپا دەبێت بوەستێنرێت، چونکە هێورى و جێگرى ئابوورى دونیا و ئارامى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست، پەیوەندى بەم ڕوانگە و ڕەفتارەى ئەوروپاوە هەیە".

لەم وتارەدا هاتووە کە "ئەوروپییەکان دەبێت ئێستا لەوە تێگەیشتبن کە ئەوەى ئەگەرى هەیە چەخماخەى ئاگرەکە هەڵگیرسێنێت، ئێرانە نەوەک ئەمریکا".

بە پێى ئەو سەروتارەى کە بلۆمبێرگ بڵاوى کردووەتەوە، ئەگەر ئەوروپییەکان بوێرى تەواویان نییە و ناتوانن لە پشتى سەرۆک ترامپەوە بوەستن، بەلانى کەمەوە دەبێت لەسەر ڕێگەکەى لاچن تا ڕێگەى بۆ خۆش بێت کارەکەى بکات.

ئەوروپا و ترامپ