بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترامپ و ڕوحانى و نەرمینواندن بۆ گفتوگۆ

ترامپ و ڕوحانى و نەرمینواندن بۆ گفتوگۆ
بلۆمبێرگ: فەڕەنسا سەرکەوتوو نەبوو بە دروستکردنى گفتوگۆ لە نێوان ترامپ و ڕوحانى
posted onSeptember 25, 2019
noبۆچوون

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا ڕۆژى سێشەممە ٢٤ى سپتەمبەر، هاوکات لەگەڵ قسەکانى خۆى لە ٧٤ـەمین کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان، بە هیواى دابینکردنى ئاشتى و نەهێشتنى گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و ئاشتى سەرتاسەرى لە دونیا، ڕوانگەى خۆى نەرمتر کردەوە بەرامبەر ڕژێمى ئێران و لە چاوەڕوانى ڕێککەوتنى وڵاتانە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ و توندوتیژى.

 

ترامپ جارێکى دیکە پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کە تاوتوێى بوارى بینینى ڕوحانى دکىات، هەرچەندە خۆى حەزێکى زۆرى بۆ ئەو دیدارە نییە. ترامپ کە بەشێکى گەورە و گرنگى قسەکردنی لە نەتەوە یەکگرتووەکانى بۆ دابین کرابوو، پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کە "ئەگەر بەرپرسانى ئێرانى بیانهەوێت، ئێمە ئامادەى گفتوگۆین".

ترامپ دووشەممە ٢٣ى سپتەمبەریش لە دەستپێکى گفتوگۆ لەگەڵ عومران خانى سەرۆکوەزیرانى پاکستان لە نیۆیۆرک، پێشوازى لە قسەکانى بۆریس جانسۆنى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بۆ هەوڵدانى گەیشتنە ڕێککەوتنێکى نوێ لەگەڵ ئێران کرد و گوتى ڕێککەوتنى بەرجام بە زوویی هەڵدەوەشێاتەوە و باشە کە بۆریسى هاوڕێى من و سیاسەتمەدارێکى ئاقڵ، یەکەم کەسە کە قسە لەسەر پێویستى گەیشتنە ڕێککەوتنێکى نوێ دەکات.

برایان هۆک نوێنەرى تایبەتى وەزارەتى کارەبارى دەرەوەى ئەمریکا بەمەڕ ئێران، دووشەممە لە قسەکردنێکى لە ئەنجوومەنى ئاسیا لە نیۆیۆرک گوتى "ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانى ئێرانە کە بەرەو گفتوگۆ بێت یا ئەوەى کە بەرپرسیاریەتى کارەکانى خۆى قبوڵ بکات".

دۆناڵد ترامپ لە کاتێکدا کە درێژەى بە نەرمینواندنى دیپلۆماتیک و باڵاونوێنى سەربازى ئەمریکای بەرامبەر ڕژێم نیشان داوە کە سێ سەرۆکی ئەوروپا، لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕژێمى ئێران بەرپرسى هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى عەرەبستانى سعودیەیە.

جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ڕژێمى ئێران کە لە نیۆیۆرکە، بانگەشەى ئەوەى کرد کە بەیاننامەى سێ سەرۆکى وڵاتەکانى فەڕەنسا و ئەڵمان و بەریتانیا، "دووبارەکردنەوەى توتویئاساى بانگەشە پووچەکانى ئەمریکایە" و "بێهێزى سێ وڵاتە ئەوروپییەەکە لە جێبەجێکردنى بەڵێنەکانیان بێ ئیزنى ئەمریکا، ئاشکرا بووە".

ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ ڕوحانى لە نیۆیۆرک دانیشت و گوتیشى کە "بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى بە هۆى بڕیارى هێرشکردنە سەر عەرەبستانى سعودیە، تووشى هەڵەیەکى گەورە و گرنگ بوونەتەوە".

ئەوڕۆش هەواڵدەرى بلۆمبێرگ بڕوى کردەوە کە ئیمانوێل ماکرۆن لە نیۆیۆرک سەرکەوتوو نەبوو لەسەر دروستکردنى گفتوگۆ لە نێوان ترامپ و ڕوحانى.