بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەمیرتاش پاڵێوراوە بۆ وێژەخەڵاتى ساخارۆف

دەمیرتاش پاڵێوراوە بۆ وێژەخەڵاتى ساخارۆف
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2019
noبۆچوون

سەلاحەدین دەمیرتاشى هاوسەرۆکى هەدەپە کە ئێستا لە زیندانە، تا ئێستا لە زیندانەوە دوو کتێبی دەرکردووە. هەر بۆیە ئەندامێکی یەکێتی ئەورووپا پێشنیارى پاڵاوتنى بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ساخارۆف داوەتە ناوەندى خەڵاتەکە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ۲۶ی خەرمانانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانتارانی کورد پێشنیار دراوە کە خەڵاتی ساخارۆف ببەخشرێتە سەلاحەدین دەمیرتاش کە بە چەندین تۆمەتى ناڕەوا ئێستا زیندانە.

له‌ کۆنگره‌یە کی ڕۆژنامه‌وانیدا  له‌ ژێر ناونیشانی "مافه‌ سیاسییه‌کان له‌ تورکیا، دوورخستنەوەی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ کورده‌کان ‌و ڕۆڵی  یه‌کێتی ئه‌ورووپا)، نوێنەری قوبرس پێشنیاری کرد سەلاحەددین دەمیرتاش کاندید بکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.

خەڵاتەکە، بە ناوی ئەندێری ساخارۆڤ زانای ئەتۆمی رووسی ناونراوە كە ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بیری ئازاد لە سۆڤێتی جاران تەرخان کردبوو و بۆ یەکەمجار خەڵاتەكه بە هاوبەشی بەخشرایە نێلسۆن ماندێلا سەرۆکی باشووری ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی نووسەر و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لەساڵی ۱۹۸۸.