بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فیفا بۆ ئێران: ژنان دەبێ بچنە نێو یاریگاکان

فیفا بۆ ئێران: ژنان دەبێ بچنە نێو یاریگاکان
AvaToday caption
posted onSeptember 22, 2019
noبۆچوون

فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ" فیفا" ڕۆژی شەممە ٣٠ خەرمانان بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک خوازیاری چوونی ژنانی ئێرانی بوو بۆ نێو یاریگاکانی ئەو وڵاتە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە پێویستە فرۆشتنی بلیت بە ژنان بارتەقای پێویستییەکانیان بێت و هیچ کەمایەسییەک نابێ هەبێت. ئەو ڕاگەیەندراوە دوای گەڕانەوەی وەفدی نێردراوی فیفا بۆ ئێران لە ماڵپەری فیفا بڵاو بووەتەوە.

فیدراسیۆنی جیهانی تۆپى پێ وەفدێکی سێ کەسی بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕیاری قەدەغەبوونی چوونی ژنان بۆ یاریگاکان ناردبووە ئێران. ناردنی ئەو سێ کەسە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆسوتاندنی کچی شین (سەحەر خودایارى) دێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە یاریگای ئازادی توانای لەخۆگرتنی ژنانی بۆ تەماشاکردنى تۆپی پێی هەیە.