بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران دەیەوێت عێراق بۆ سەرقاڵکردنى ئەمەریکا بشێوێنێت

ئێران دەیەوێت عێراق بۆ سەرقاڵکردنى ئەمەریکا بشێوێنێت
posted onSeptember 30, 2018
noبۆچوون

 

لەگەڵ دواخستنى کونسوڵخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەبەسڕا، ئێران دەیەوێت ستراتیژییەتى سەرۆکى ئەمەریکا لەنێو خاکی عێراق تاقیبکاتەوە.

لەگەڵ ئەو هێرشە مووشەکیەى کرایە سەر کونسوڵخانەى ئەمەریکا لەبەسرا لەباشوورى عێراق، تاران هەوڵەکانى چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەى ستراتیژییەتى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئیدارەى کوشکی سپی لەسزادانى میلیشیا نزیکەکانى خۆی لەنێو ئەو وڵاتە بشەوێنێت.

دوا بەدواى هێرشەکەش مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئیدارەى واشنتۆن سەرجەم فەرمانبەرانى کونسوڵخانەکەى ڕەوانەى باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لەبەغدا کردو، کار و خزمەتگوزارییەکانیشى گواستووەتەوە بەغدا.

لەماوەى چەند هەفتەى رابردوو، ئەو شارەى باشوورى عێراق کەیەکێکە لەدەوڵەمەندترین شارەکانى ئەو وڵاتە بەهۆى نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی ڕەوشى ژیانیان دژى حکومەتى ناوەندی و حزبە دەسەڵاتدارەکان راپەرین و، چەندین دامەزراوەو بارەگاى میلیشیاکانیان سووتاند.

لەنێو هێرشى خۆپێشاندەرانیش کونسوڵخانەى کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لەبەسڕا، کە توانیان لەماوەى چەند کاتژمێر دەستى بەسەردا بگرن و بیسووتێنن.

چاودێران پێیان وایە " ئێران دەیەوێت کەشوهەوایەکى توڕەیی لەنێو بەسڕا دژى حزب و میلیشیاکانى نزیک لەرژێمەکەى بگوازێتەوە بۆ ڕەوشێکى ناسەقامگیر و بێدەسەڵات،ـ تاوەکو رێگە بۆ میلیشیاکانى خۆش بکات ئەجیندەکانى لەرێگەى بەئامانجکردنى چالاکوانە عێراقییەکانى دژى دەسەڵاتەکەى جێبەجێ بکات".

لەپاڵ ئەوانەش پێگەى بیانیەکان هاوشێوەى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لەو شارە چۆڵ بکەن.

چاودێرێکى سیاسی بەغدا روونیدەکاتەوە " بەئامانجکردنى کونسوڵخانەى ئەمەریکا ڕەنگدانەوەى هەڵسوکەوتە ئاشکراکانى ئێرانە، لەوەى گلۆپی سەوز بۆ میلیشیا هاوپەیمانیەکانى دەکات، ئۆپەراسیۆنێکى سنووردار بۆ دەرخستنى توانای تاران لەکاردانەوەیان نیشان بدات، بەبێ ئەوەى ڕاستەوخۆ بەشداریی تێدا بکات".

ئەو چاودێرە سیاسییە بەمیدیا عەرەبیەکانى گووت " ئەوەى لەبەسڕا روویدا نامەیەکی سیاسییە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوەى ئێران، دەتوانێت پێگەى ئەمەریکا لەعێراق و شوێنەکانى دیکە لەرێگەى باڵەکانى بخاتە ژێر مەترسییەوە".

دووپاتیشیدەکاتەوە "ئەو پەیامەیە هەرچەند لاوازیشە، بەڵام واشنتۆن بەرەو هەنگاوێکی تووند لەخنکاندنى تاران دەبات و، ناچاریشى دەکات لەو وڵاتانەى وەک سووریا و عێراق چۆڵ بکات".

تاران لەو کردەوەیەى لەبەسڕا ئەنجامیدا، هەوڵێکە بۆ تاقیکردنەوەى جددیەتى ترامپ لەسەپاندنى سزای تووندەکانى بەسەر وڵاتەکەى، سووربوونى لەسەر هاوپەیمانیەتێکى هەرێمایەتى لەدژى رژێمەکەى.

ئەمەریکا لەماوەى رابردوو چەندین جار هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتە پاوانخوازییەکەى تاران لەعێراقدا، کەدەیەوێت سەودایەک لەگەڵ واشنتۆن بکات، بەجۆرێک مانەوەى سووریا بەدەرچوونى لەعێراق ببەستێتەوە.

پۆمپیۆ، کەستراتیژییەتى سنووردار کردنى پاوانخوازییەکانى ئێران لەناوچەکە کردۆتە سەرەکیترین ئامانجەکانى گووتویەتى " حکومەتى ئێران و سوپای قودس، هەڕەشە لەکارمەندە ئەمەریکی و پێگەکانى وڵاتەکەى دەکەن".

ئاشکراشی کردووە " میلیشیا نزیکەکانى ئێران تەقەى ناڕاستەوخۆیان دژى کونسوڵخانەى وڵاتەکەى ئەنجامداوە".

جەختى لەوەشکردەوە " بەئێران گووتراوە لەوە تێبگات ویلایەتە یەکگرتووەکان بەخێرایی و بەشێوەى پێویستى وەڵامى سەرجەم ئەو هێرشانە دەداتەوە".

لەسەرەتاى ئەم مانگەش سێ مووشەکى هاوەن ئاراستەى ناوچەى سەوزی بەغدا کرا، کەباڵیۆزخانەى ئەمەریکاى تێدایە، بەڵام هیچ زیانێکى ماددی و گیانی لێنەکەوتەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەى قۆناغی دووهەمی سزا ئابوورییەکان، مەترسیی هەیە پەشێوییەکانى نێوخۆى عێراق لەرێگەى دەستێوەردانى راستەوخۆى سیاسییەکانى ئێران، بەرزتر ببنەوە، ئەمەش وەک سەرلێشوانێک بۆ ئیدارەى کوشکی سپی لەرێکخستنەوەى کەیسەکانى لەبەغدا، تاوەکو تاڕادەیەک چاوەکانى لەسەر تاران دووتر بن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژى رابردوو کاروانى فەرماندەى سوپای قودسی ئێرانى لەعێراق لەنێوان بەغدا – سەڵاحەددین، کەهەوڵی داوە لەگەڵ سەرکردە سوننەکان لەتکریت کۆببێتەوە، رووبەرووى هەولێکی تیرۆرکردنى بوویەوە.

تاران، لەو پرۆسەیە بەرپرسانى سەربازی ئەمەریکاو هەواڵگری موسادی تومەتبار کردووە، بەوەى هەوڵیانداوە سولەیمانى تیرۆر بکەن.