بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جێگرەوەكەی بۆڵتن كێیە؟

جێگرەوەكەی بۆڵتن كێیە؟
AvaToday caption
posted onSeptember 19, 2019
noبۆچوون

ڕابێرت ئوبرایان ئەگەرچی دوو رۆژ پێشتر لەلیستی كاندیدەكانی دۆناڵد ترامپدا نەبوو، بەڵام لەپڕ كرایە راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.

ئوبرایان پێشتر وەک بەرپرسی بارمتەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  توانیبووی ئاندرۆ برانسۆنی قەشە لە توركیا و دواتر ڕاپەرێكی ئەمریكی كە لە سوید بە بارمتەگیرابوو ئازاد بکا، ھاوكات لەساڵی ۲۰۱۷ش توانی دەنی بروك کە لەیەمەن و لە بواری نەوت كاری دەكرد و بە بارمتەگیرابوو،ئازادبکا.

 ▫️رابێرت ئوبرایان لەقسەی دۆناڵد ترامپ دەرناچێت، پشتیوانی مایك پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەو كوشنەری زاواو راوێژكاری ترامپی ھەیە، بەتەواوی دژی رێكکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێرانە، پێشتر لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە گەڵ جان بۆڵتن كاری كردووە، وەك پۆمپئۆ و بۆڵتن لە مەترسییەكانی ئێران دەروانێت، بەڵام جیاوازییەكەی لەگەڵ بۆڵتۆن ئەوەیە كە گفتوگۆشی پێ خۆشەو لەقسەی ترامپ دەرناچێت.