بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەڵاوسانى ئابوورى لە ئێراندا گەیشتە لووتکە

هەڵاوسانى ئابوورى لە ئێراندا گەیشتە لووتکە
AvaToday caption
هەڵاوسانەکان نیشانەى شکستى گەورەى کۆمارى ئیسلامین
posted onSeptember 14, 2019
noبۆچوون

ڕۆژنامەى "دنیاى اقتصاد"، ئەم پێنج شەممەیەى ڕابردوو ڕاپۆرتێکى لەژێر ناوى "هەڵاوسان لە ٣١ پارێزگاى ئێران" بڵاو کردەوە کە نیشاندەرى شکستى گەورەى کۆمارى ئیسلامى و مایەپووچى ئەو ڕژێمەیە بە هۆى ئەو گەمارۆیانەى کە ئەمریکا بە هۆى پاڵشتى دەسەڵات لە تیرۆریستەکان خستوویەتییە سەری.

اقتصاد

"دنیاى اقتصاد" نووسیویەتى:

لە هاوینى پارەکەوە تا هاوینى ئەمساڵ، ڕەنگ و بۆى هەڵاوسان لە جوگرافیاى وڵات گۆڕانکارییەکى بەرچاوى بە خۆیەوە گرتووە. لەسەر بنەماى زانیارییەکانى ناوەندى ئامار، پارێزگاى سنە بە تۆمارى ١٢ بەهاى هەڵاوسان ٥٠.٨%ی، لە لووتکەى هەڵاوسانى ئێران لە مانگى گەلاوێژ جێى گرتووە.

لە کاتێکدا لە مانگى هاوشێوەى ساڵى ڕابردوو، لووتکەى هەڵاوسان لە ٣٨% کەمتر بووە و ئەو لوتکەى هەڵاوسانەش کرماشان بووە. لەگەڵ ئەمەشدا، قوربانیانى سەرەکى ناجێگیرى ئابوورى لە ماوەى ساڵى ڕابردوو، دانیشتووانى پارێزگای سنە، چوارمەحاڵى بەختیارى، ئیلام، خوراسانى باکوور و باشوور، سیستان و بەلوچستان، بوشێهر و کەهگیلویە و بویرئەحمەد بوونە کە بە پێى دواهەمین ئامار، ڕووبەڕووى هەڵاوسانى نزیک بە ٥٠% بوونەتەوە و لە هێڵ و دۆخی سووردان.

لە ڕاستیدا مەحروومترین و بێبەشترین پارێزگاى ئێران زۆرترین گورزیان لەم هەڵاوسانە بەر کەوتووە. جێگەى سەرنجە کە لە گەلاوێژى پارەکە کە هەڵاوسان تەک ژمارەیەى بووە، سیستان و بەلوچستان و بوشێهر، لە ڕووى ئابوورییەوە دۆخێکى جێگیریان هەبووە.

خاڵێکى دیکە کە بەرچاو دەکەوێت، قووڵى و جیاوازى هەڵاوسانە لە نێو پارێزگاکان. لە ساڵى ڕابردوو، جیاوازى لووتکە لەگەڵ کەمترین خاڵى هەڵاوسان، لە نێوان پارێزگاکان لە ٣٠% بۆ ٥% بووە، کەچى لەم ساڵەدا، ٥٠% بۆ ١٥%ـیە کە ئەمەش نیشانەى ڕاستەوخۆى مایەپووچى ئابوورى ئێران و شکستى کۆمارى ئیسلامىییە.

ئابووریناسان پێشبینى ئەوەش دەکەن کە بەم شێوەیە بچێتە پێشەوە و گەمارۆ لەسەر گەمارۆ لە لایەن ئەمریکاوە بخرێتە سەر ڕژێم، ئەوا ڕێژەى هەڵاوسان زیاتر و زیاتر دەبێت.