بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەلقاعیدە: لە ساڵیادی ١١ى سپتەمبەر هێرش بکەنە سەر سەربازە ئەمریکییەکان

ئەلقاعیدە: لە ساڵیادی ١١ى سپتەمبەر هێرش بکەنە سەر سەربازە ئەمریکییەکان
AvaToday caption
posted onSeptember 12, 2019
noبۆچوون

ئەیمەن ئەلزەواهیری، ڕێبەری تۆڕی ترۆریستی ئەلقاعیدە لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەژدەمین ساڵیادی هێرشە تیرۆریستییەکانی یانزەی سپتەمبەر داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئەوروپا و ڕووسیە لە هەموو جیهان.

 

ئەیمەن ئەلزەواهیری دوای ساڵی ٢٠١١ و کوژرانی بن لادن سەرۆکی ئەو ئەلقاعیدەی تیرۆریست، بووە سەرۆکی ئەو ڕێکخراویە و دەگوترێ لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان خۆی حەشار داوە.

ئەلزەواهیری دوێنێ چوارشەممە ٢٠ خەرمانان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵوەگەری هێرش بۆ سەر تاوەرە بازرگانییەکانی جیهان لە ئەمریکا  ڕایگەیاند وڵاتانی موسڵمان پڕبوون لە بنکەی سەربازی ئەمریکا و خەریکی پەرەپێدانی کوفر و گەندەڵێن و داوای لە موسڵمانان کرد بە ڕێکاری ئەوڕۆیی و داهێنان، هێرشیان بکەنە سەر.

لە هێرشە تیرۆریستییەکانی یانزەی سپتەمبەرى ساڵی ٢٠٠١ زایینی کە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەلقاعیدە ئەنجام درا، سێ هەزار ئەمریکایی کوژران. ئەو کاتە ئوسامە بن لادن سەرۆکی ئەلقاعیدە لە ئەمریکا دەژیا.