بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

باڵیۆزی تورکیە لە کۆماری چێک لەبەر هاوکاری دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لێپێچینەوەی لێ دەکرێ

باڵیۆزی تورکیە لە کۆماری چێک لەبەر هاوکاری دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لێپێچینەوەی لێ دەکرێ
posted onSeptember 14, 2019
noبۆچوون

زەفەر کاغلایان لەلای ڕاست و وەزیری پێشووی ئابوری کە لە لایەن دادوەرەکانی ئەمریکا خراوەتە بەر لێپێچینەوە و وەزیری کاروباری دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا باغیش سەرقاڵی قسەکردن لەگەڵ یەکترن لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیە لە مانگی نۆوامبری ٢٠١٤.

Abdullah Bozkurt

ئامادەکردنی پارێزبەندی دیپلۆماتیک  لە لایەن دەوڵەتی چێک بۆ سیاسەتمەداری گەندەڵی تورکیە کەهاوکاری ڕژیمی ئێرانی کردووە  بە مەبەستی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان پێشێلکردنی ڕوونی یاساکانی ئەمریکایە و ئەگەری هەیە بۆ پاراستنی یاغیش لە بەرابەر دەزگای دادوەری ئەمریکا بەس نەبێ.

ئەگەرچی کۆماری چیک ڕازی بووە بەهەڵبژاردنی ئەگمەن باغیش سیاسەتوانی تورکیەیی بۆ پۆستی باڵیۆزی تورکیە لە پراگ، بەڵام باغیش لە پەرلەمانی تورکیە لەگەڵ تۆمەتی کەڵکاژۆی چەندین ملیۆن دۆلاری ڕووبەڕوو بووەتەوە. پارێزبەندی سیاسی کە چالاکییەکانی ناوبراو لە دەرەوەی توانایی فەرمی ناتوانێ بپارێزێت ناتوانێ باغیش لە بەدواداچوونی دەزگای دادوەری ئەمریکا بپارێزێت. 
ئەو سیاسەتوانەی تورکیە بە ئاسانکاری نایاسایی بۆ دابینکردنی پشتیوانی ماڵی لە بازرگانێکی زێری ئێران تۆمەتبارە.

ڕۆڵی گرینگی باغیش لە هاوکاری بازرگانە ئێرانییەکە بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە مانگی دێسامبری ساڵی٢٠١٣ لە لێکۆڵینەوە لەسەر کەڵکاژۆی ماڵی لە پەرلەمانی تورکیە بڵاو بووە و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦  لە یەکێک لە دۆسیەکانی دادگای نیۆیۆرک. باغیش یەک ملیۆن  و دۆلار و نیوی وەک بەرتیل لە پێناوی هاوکاری بە ڕزا زەراب لە بەکارهێنانی بانکەکانی تورکیە، هاوکاری یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی زەراب بۆ وەرگرتنی ڤیزای شەنگێن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە پێگەی خۆی لە ناو دەوڵەتدا وەرگرتووە.

ئەگەرچی لە سەردەمی دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرکران بۆ وەزیرێکی پێشووی تورکیە و بەڕێوەبەرانی بانکی دەوڵەتی هالبانک لە لایەن دادوەری گشتی ئەمریکا لە ناوچەی باشوری نیویۆرک سەبارەت بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئێران، باغیش لە سەفەرکردن بۆ ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی ئەگەری هەیە یاسای ڕادەستکردنەوەی تاوانباران بیانگرێتەوە خۆی پاراستووە. باغیش سەفەرەکانی بۆ چەند وڵاتێک کەم کردۆتەوە تەنانەت ئەو کاتانەی کە لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتەش دەچێتە وڵاتان بۆ ئەوەی دڵنیابێ تووشی کێشە نابێتەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ئانکارا بڵاو بوونەوە باغیش لە دەستبەسەرکرانی لە لایەن ئەمریکا و ڕاگوێزتنی بۆ ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئامادە بوون لە بەردەم دادگا زۆر دەترسێت.

ئەگەری هەیە دەوڵەتی تورکیە لەسەر ئەو بڕوایە بێت پارێزبەندی دیپلۆماتیکی باغیش دەتوانێ ناوبراو لە بەداواداچوونی دەزگای دادوەری گشتی ئەمریکا بپارێزێت بەڵام خاڵی ٣١ کۆنواسیۆنی ڤییەن سەبارەت بە ڕێوشوێنە دیپلۆماتیکەکان جەخت لەوە دەکاتەوە دیپلۆماتکارەکان تەنیا لە لایەن دەزگای قەزایی ئەو دەوڵەتەی دیپلۆماتکارەکەی وەرگرتووە پارێزراون، جگە لەمە بە پێی خاڵی ٣١ پارێزبەندی هەر جۆرە چالاکییەکی ئابوری یاخود پسپۆرانەی دیپلۆماتکار لە دەرەوە کارە فەرمییەکانی ناگرێتەوە.

Turkish ambassador in Prague, an accomplice of Iran sanctions buster

Turkish ambassador in Prague, an accomplice of Iran sanctions buster

بە کورتی زانیارییەکان دژی باغێش دەریدەخات کە بە چ ڕێگەیەک بەرتیلی وەرگرتووە و لەگەل تۆمەتباری سەرەکی ڕزا زارب لە ڕێگەی تەلەفۆن سەبارەت بە چۆنیەتی کەڵکاژۆوەرگرتن لە تواناییەکانی خۆی لە دەوڵەت بۆ هاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان کەڵکی وەرگرتووە.

جگە لەمانە پارێزبەندی دیپلۆماتیکی یاغیش لە کۆماری چێک ناوبراو لە بەدواداچوونی دادوەری وڵاتێکی سیهەمی وەک ئەمریکا ناپارێزێت. بە پێی خاڵی ٣١ کۆنواسیۆنی ڤییەن، دادگاکانی کۆماری چێک بەداواداچوون بۆ کارەکانی باغیش دەبێ بکەن. بە گووتەی چەند کارناسێک باغیش دەکرێ یەکەم باڵیۆزی تورکیە بێت کە ئەگەری هەیە لە لایەن وڵاتانی بیانی دەستبەسەر بکرێت.

دەوڵەتی تورکیە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان پێشتر پێشنیاری بە دەوڵەتی چێک کردبوو باغیش وەک باڵیۆزی نوێ لە پراگ دەست بە کار بکات بەڵام دەسەڵاتدارانی ێک ڕازی بەو کارە نەبوون تا ئەو کاتەی ئاندرێ بابیش سەرۆکوەزیرانی کۆماری چێک بە شێوەی فەرمی لە ڕێککەوتی ٢ هەتا ٤ سێپتامبری ٢٠١٩ سەردانی تورکیەی کرد. باغیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی چێک کرد و هەروەها لە دیداری چواری سێپتامبر جارێکی دیکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەردۆغان پێشوازی لە ناوبراو کردەوە.

Prime Minister Babiš and Bağış (R) took a boat tour on the Bosporus.

دوایین تویتی باغیش لە سەر تویتەر نیشاندەری ئەوە بوو کە دەوڵەتی ێک ڕەزامەندی بە کارکردنی ناوبراو وەک باڵیۆزی تورکیە لە وڵاتی چێک دەربڕیوە.

یاغیش جگە لە پۆستی فەرمی پێشووی خۆی وەک وەزیری یەکیەتی ئەوروپا و دانوستانکاری پلەبەرزی پێوەستبوونی تورکیە بە یەکیەتی ئەوروپا ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە تۆڕی گەندەڵی و بەرتیلخواردنی ئەردۆغان. ناوبراو لە لایەن دەوڵەتی تورکیە بۆ گەندەڵی سیاسی لە ئەوروپا و هەروەها ئاسانکاری بۆ بازرگانی دەرەکی بنەماڵەی ئەردۆغان ئەرکدار کراوە و پارێزبەندی دیپلۆماتیکی پێدراوە.

یاغیش یەکێک لەو چوار وەزیرە بوو کە دوای لەقاودرانی دوو گەندەڵی گەورە لە ١٧ و ٢٥ سێپتامبری ٢٠١٣ کە لەو بازنەیەدا هەموو نیزیکانی ئەردۆغان بەشدار بوون لە ڕێککەوتی ٢٥ دێسامبری ساڵی ٢٠١٣ ناچار بە دەست لە کارکێشانەوە کرا.

ناوبراو تۆمەتبار بوو بە بەرتیل وەرگرتن لە ڕزا زەراب کە یەکێک لە مۆرەکانی سپی کردنەوەی پوڵ بۆ ئێران لە سەردەمی گەمارۆکانی ئەمریکا و لە ڕێگەی بانکی دەوڵەتی هالبانک بوو. باغیش ١.٥ملیۆن دۆلاری لە زەراب وەرگرتبوو. هەروەها بە مەبەستی هاوکاریکردنی زەراب لە کاغەزبازی ئیداری و ەرگرتنی ڤیزای شنەگێن بۆ بابی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە ئانکارا هاوکاری ناوبراوی کردبوو.

 

From left: Turkish Parliament Speaker Mustafa Sentop, Egemen Bağış, Babiš and Erdoğan.

 

قسەکردنە تەلەفۆنییەکانی ڕوونی کردۆتەوە باغیش پێشنیاری بە زەراب کردووە لە پڕۆژەیەکی درووستکردنی هۆتێل هاوکاری بکات و لە بەرامبەردا زەراب لە سی بەشی جیادا ١.٥ملیۆن دۆلاری پوڵ بە باغیش داوە. یەکەمین بەشی لە جێگە کەوشێکدا پوڵەکە ڕادەستی باغیش کراوە، دووهەم جار لە کۆت و شالوارێکی  و سێهەمین جار لە قوتویەکی چۆکۆلات. رزا زەراب کە دەنگەکەی تۆمار کراوە ڕووبە باغیش دەڵێ: سبەی کارتۆنێکت چکۆلاتی باش  و دەورێکی زیوت بۆ دەنێرم. کارتۆنێکی دیکەی چۆکۆلاتت بۆ دەنێرم و ٥٠٠ هەزار دۆلاری دیکەی تێدا دانێ باشە؟" سەدیق نێوی کەسێکی دیکەیە کە بۆ زەراب کار دەکات" ناوونیشانەکە دەزانێ. جێگەیەک لە نیزیک ئیستینی کە گەڕەکێکی ستانبوڵە. دیمەنی چوونی ئەو کەسە لە ڕێککەوتی ١٠ ئۆکتۆبر بۆ ئەو بینایەی باغیش ژیانی تێدا دەکات تۆمار کراوە، باغیش کە لەو کاتەدا لەماڵ نەبووە دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆن دەستخۆشی لە زەراب کردووە.

ئەردۆغان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و دادوەر و سەرۆک پۆلیسەکانی لەسەرکار لادا و لێکۆڵینەوەکانی وەستاند. لە درێژەدا ئەو لێکۆلینەوانەی بە کاری بزوتنەوەی گوڵەن ناودێر کرد و گووتی" پلانی بزووتنەوەی گوڵەنە بۆ ئەوەی دەسەڵات بڕوخێنێت و بەو شێوە دەستی کرد بە سەرکوتی ئەو گرووپە. بزووتنەوەی گوڵەن کە لە لایەن فەتحوڵلا گوڵەن کەسایەتییەکی ئایینی نیشتەجێی ئەمریکا و دژی ئەردۆغان ڕێبەرایەتی دەکرێت لە کۆنەوە ڕەخنەی لە دەسەلاتی ئەردۆغان لەمەڕ گەندەڵی و هاوکاری ئانکارا بۆ گرووپە جیهادییە تووندئاژۆکان لە لیبی و سوریە گرتووە.

ساڵی ٢٠١٤ یاغیش و بەرپرسانی دیکەی تورکیە لە دەنگدانێکی پەرلەمان لە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان بێ سوچ ناسێندران. هەموو شتێک بۆ یاغیش بە دڵی وی دەچووە پێش تا ئەو ڕۆژی ڕزا زەراب لە لایەن پۆلیسی ئێف بی ئای لە میامی ئەمریکا دەستبەسەر کرا. نووسینگەی دادوەری گشتی ئەمریکا لە ناوچەی باشوری نیۆیۆرک سکاڵانامەیەکی بۆ زەراب بە هەمان تۆمەتەکانی سالی ٢٠٠٣ تورکیە دەرکرد. دادوەرەکانی ئەمریکا کەڵکیان لە بەڵگەکانی دادوەری گشتی تورکیە بۆ سکاڵا لە دژی زەراب وەرگرت. زەراب دوای ئەوەی دانی بە تاوانەکانینا، بوو بە شایەتێکی دەوڵەت و دانی بەوەدانا کە بەرتیلی داوە بە باغیش و وەزیرەکانی دیکەی دەوڵەتی تورکیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی سپیکردنەوەی پوڵ دەستپێبکات و هەژماری ناڕاست لە بانکی دەوڵەتی هالبانک بکاتەوە و کۆمپانیای نایاسایی دامەزرێنێت.

زەراب لە دادگای فدراڵی نیۆیۆرک دانی بەوەدانا کە پێشنیاری بەرتیلی بە وەزیری دەوڵەتی تورکیە باغیش کردووە.

پۆلیسی تورکیە ساڵی ٢٠٠٨ و لە کاتێکدا کە سەبارەت بە کارتێلێکی مادە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەی دەکرد بە هەڵکەوت دەگاتەوە ڕەزا زەراب. لێکۆلەران بۆیان دەرکەوت کە قاچاغچییەکان لە ڕێگەی سەرافییەک بە خاوەنداری ڕزا زەراب کاریان کردووە. دوای ڕاوەستەکردن لەسەر زەراب و کەسانی نیزیکی ناوبراو، وردەکاری سەیر بە دەست دێنن و ئەوە تا ساڵی ٢٠١٣ درێژەی دەبێت.
زەراب لەگەڵ سیاسەتمەدارە پلەبەرزەکانی تورکیە پێوندی هەبوو و بەرتیلی گەورەی پێدەدان بۆ ئەوەی بەرپرسی بانکەکانی تورکیە ڕازی بکەن ئیزنی ئاڵووێری نەوت لەبەرابەر خۆراک بە ئێران بدەن. دواتر هەژماری ساختە دەکاتەوە و کۆمپانیای نایاسایی دەکاتەوە و دەستدەکات بە بازرگانی لە نێوان تورکیە بۆ دوبەی و ئێران. زەراب بەوە تۆمەتبارە لەبڕی فرۆشتنی زێڕ بە ئێران لە تورکیە نەوتی وەرگرتووە.

بە پێی تۆمارێکی دەنگی کە لە کاتی هێرش بۆ سەر ماڵی تۆمەتباران لە ڕێککەوتی ١٧ دێسامبر دەستی بەسەردا گیراوە، ئەردۆغان کە لەو سەردەمەدا سەرۆکوەزیران بوو بە کوڕەکەی دەڵێ کە چۆن بڕێکی زۆر پوڵی کاش لە ماڵەکەی خۆی  لە ستانبوڵ بباتە دەرێ.

لە دادگای ئەمریکا، زەراب باسی لەوە کرد کە چۆن دوای ڕسوابوونەکانی ١٧ و ٢٥ دێسامبر درێژەی بە کاری سپیکردنەوەی پوڵ داوە و گووتیشی کە سەرکۆماری تورکیە ئەردۆغان ئیزنی ئەو کارەی پێداوە.