بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەتەوە یەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامی ئیدانە کرد

نەتەوە یەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامی ئیدانە کرد
AvaToday caption
posted onSeptember 10, 2019
noبۆچوون

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا، سزا قورسەکەی سەر چالاکانی کرێکاری ئێرانی بە ستەمکارانە ناو برد و داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد سزای سەر چالاکانی کرێکاری لابات و ڕۆژنامەنووسان بە بێ هیچ مەرجێک ئازاد بکات.

 

فیلیپ لۆتێر بەرپرسی ناوەندی توێژینەوە و کاروباری یاسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە نەتەوە یەکگرتووکان لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو بریارە ستەمکارانە نوێترین کاری دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و نیشاندەری گرنگنەبوونی مافی کرێکاران و ڕۆژنامەنووسان لە لای بەرپرسانی ئێرانە.

کۆماری ئیسلامی سزای قورسی بەسەر تۆمەتبارانی دۆسیەی "قامیشی شەکری حەوت تەپەدا" سەپاندووە و سپیدە قولیان چالاکی مەدەنی، ئەمیرحوسێن محەمەدی فەرد سەرنووسەر و ئەمیر قولی و ساناز ئیلهیاری و عەسەل محمەمەدی ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری گام هەرکامەیان بە ١٨ ساڵ زیندانی بی بەخشین سزا دراون.

هەر لەو پەیوەندییەدا سمایل بەخشی چالاکی کرێکاری بە ١٤ ساڵ زیندانی و محەمەد خەنیفەر کرێکاری حەوت تەپە بە ٦ ساڵ زیندان سزا دراون.

ئەمریکا چەندین جار هەڵسوکەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کرێکاران، ژنان و چالاکانی مەدەنی ئەو وڵاتە ئیدانە کردووە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماوەیەک پێشتر گووتبوی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەو پارەیەى لە سوریە خەرجی کردووە، دەیتوانی مووچەی کرێکاران بدات.