بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆمانێکى جان دۆست کرایە فارسى

ڕۆمانێکى جان دۆست کرایە فارسى
AvaToday caption
posted onSeptember 8, 2019
noبۆچوون

ڕۆمانی "سێ هەنگاو و سێدارەیەک" یەکێکە لە ڕۆمانەکانى ڕۆماننووسى گەورە "جان دۆست" کە ئێستا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى فارسى.

دەزگاى چاپى مادیار لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام بڵاوی کردەوە کە  ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک لە نووسینی جان دۆست، لەلایەن جەلال عوسمانیان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بەم زوانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆمانی سێ هەنگاو و سێدارەیەک، گێڕانەوەیەکە لە ژیان و خەباتی شێخ سەعیدی پیران، یەکێک لە ڕێبەرانی جووڵانەوەی نەتەوەیی کوردی تورکیایە. ڕۆمانی کۆبانێ کە پێشتر بە سپۆنسەریی دەزگای میدیایی باس چاپ و بڵاو کرایەوە، وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لە ئێران بڵاو کرایەوە.

جان دۆست، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کورد، لەدایکبووی ۱۹۶۵ی کۆبانێیە و چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی و لە فارسیەوە بۆ عەرەبی و کوردی وەرگێڕاوەتەوە.