بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نۆیەمین پێشانگەى کتێب لە سنە دەکرێتەوە

نۆیەمین پێشانگەى کتێب لە سنە دەکرێتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 8, 2019
noبۆچوون

بڕیار وایە هاوشێوەى ساڵان و ڕێکەوتى ١٠ تا ١٥ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ نۆیەمین پیشانگای کتێبی پارێزگایی لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوە بچێت.

جەلال قەڵعەشاخانی بەڕێوەبەرى بەشى فەرهەنگى ئەم پارێزگایەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دانیشتنی پلان داڕشتن بۆ بەڕێوەچوونی نۆیەمین پیشانگای کتێبی پارێزگای سنە گوتى "لەم پیشانگایەدا دەزگا چاپەرە نێوخۆیی و نێونەتەوەیییەکان بەشدار دەبن و هەوڵ دەدرێت نوێترین کتێب بۆ کتێبدۆستان و کڕیارانى کتێب بخرێنە ڕوو".

ئەم بەڕێوەبەرە گوتیشى نۆیەمین پیشانگای کتێبی سنە لە پێناو پێشخستنی ئەو سیاسەتانەیە  کە کار لەسەر باڵاترکردنى فەرهەنگی کتێبخوێندنەوە و ڕەخساندنی هەلی ئاسانکاری بۆ بە دەستهێنانی کتێب دەکات.