بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هونەرمەندەی ڕاستەقینە لە ئازاری خەڵکەکەی دەگات

هونەرمەندەی ڕاستەقینە لە ئازاری خەڵکەکەی دەگات
AvaToday caption
شارام نازری: بێجگە لە گەندەڵەکان حاڵی کەس لە ئێران باش نییە
posted onSeptember 8, 2019
noبۆچوون

شارام نازری هونەرمەندی هەرەگەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەمە ۱٦ی خەرمانان لە وتووێژ لەگەڵ ئعتماد ئانلاین گوتی: حاڵ و ڕۆژی من ڕێک هاوشێوەی دۆخی کۆمەڵایەتی و دۆخی ئێستای خەڵکەکەمە. چلۆن دەتوانم خۆم لە هەلومەرجێکی باشدابم لەکاتێکدا خەڵکەکەم هەلومەرجێکی خراپیان هەیە.

پرسیاری سەرەکی من ئەوەیە کە ئەم ڕۆژانە چ تاقم یان چینێک لە کۆمەڵگا چێژ لەژیانی ڕۆژانەیان وەردەگرن و ڕازین؟ بەدووری دەبینم وەها کەشێک باڵی کێشابێتە سەر کۆمەڵگا. مەودایێک لەنێو هونەرمەند و خەڵک نییە. ئەمە ئازارێکی هاوبەشە، بەڵام بێجگە هیوا هیچ جۆرە بیرێکم لە مێشک نییە.

ئەم هونەرمەندە مەزنەی کوردە لە درێژەی قسەکانی ئاماژە بە گەندەڵی بەربڵاو کە لە ڕژێمی ئێران هەیە گوتی: هەنە کەسانێک  کە ئەم ڕۆژانە لەنێو کۆمەڵگا حاڵیان باشە و دەتوانن دڵخۆش بن. هەڵبەت ئەوانە کەسانێکن کە دەستیان لەسەر سەروەت و سامانێکی زۆر داگرتووە کە هی خۆیان نییە. بێگومان مەبەست هەر ئەو گەندەڵانەیە کە بەهاسانی و وەک ئاوخواردنەوە، پارەکان وەردەگرن و لە ئێران هەڵدێن. دەستوپەیوەندییان زۆرە و بەهاسانی هەموو ئیشێک دەکەن و لە کۆتایی ئەوە خەڵکە کە تووشی زەرەر دەبن و گیرفانیان بەتاڵ دەبێتەوە.