بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەس نابێتە کاپیتانى ئادریان دەریا

کەس نابێتە کاپیتانى ئادریان دەریا
AvaToday caption
posted onSeptember 5, 2019
noبۆچوون

هەواڵدەری فاکس نیووز بڵاوی کردەوە کە کاپیتانى نەوتهەڵگرەکەی ئادریان دەریا یا هەمان گرەیس ١، چیتر هاوکاری بەرپرسانی ڕژێمى ئێران ناکات.

بەپێ ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرییە ئەمریکییە، بەرپرسانی ئێران هەوڵیان داوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەم نەوتهەڵگرە بۆ نەوتهەڵگرە بچووکەکان کە نێردراونەتە ئەم ناوەچەیە، بگوازنەوە، بەڵام ئاکلیش کۆمار کاپیتانى هێندی نەوتهەڵگرەکە هاوکاری بەرپرسانی ئێران ناکات و خوازیاری کشانەوەیە لەم ئیشە و دانانى کاپیتانێکى دیکە لە جێگەى.

کاپیتانەکەى پێشووی ئەم نەوتهەڵگرەش کە هەر هێندی بوو، لە پاش ئازادکردنی نەوتهەڵگرە لە جەبەل تارق بە بەرپرسانی ڕژێمى ئێرانی ڕاگەیاند چیتر نایهەوێ ئاراستەی کەشتییەکە بگرێتە بەدەستەوە بێت، هەر بۆیەش جووڵەی گرەیس ۱ وەدرەنگ کەوت. ئێستا ئادریان دەریا لە ۱۰ مایلی (۱۹ کیلومتری) لێوارەکانى سووریایە.

گرەیس ۱ کە ئێران بە شێوەی فەرمی ناوی بۆ ئادریان دەریا گۆڕیوەوە لە مانگی جۆزەردان لەلایەن بەریتانیاوە لە ناوچەی جەبەل تارق دەستی بەسەردا گیرا. بەرپرسانی بەریتانی ڕایانگەیاند کە هۆکاری دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرەکە، گواستنەوەی نەوت و چەک و پارەی کۆمارى ئیسلامییە  بۆ سووریا، لە کاتێکدا ئەورووپا گەمارۆی خستووەت سەر.

لەپاش ئازادکردنی ئەم نەوتهەڵگرە، ئەمریکا گەمارۆى خستە سەر کەشتییەکە و ئیمەیلێکیشیان نارد بۆ کاپیتانەکەى تا بە پارە نەوتهەڵگرەکەى ئێران بباتە شوێنێکى دیاریکراو تا ئەمریکا دەستى بەسەردا بگرێت، بەڵام بەقسەى نەکردن هەربۆیە ئەمریکاش گەمارۆى خستە سەر کاپیتانەکە و ئەوەبوو کاپیتانەکەى لە لێوارەکانى سوریە وازى لە کاپیتانى هێنا و یەکێکى دیکە چووە جێگەى کە ئێستا ئەمیش لە ترسى گەمارۆى ئەمریکا خەریکە واز لە کارەکەى دەهێنێت.