بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوید لە ترسی ڕوسیە بودجە سەربازییەکەی زیاد دەکات

سوید لە ترسی ڕوسیە بودجە سەربازییەکەی زیاد دەکات
AvaToday caption
posted onSeptember 2, 2019
noبۆچوون

وەزیری بەرگری سوید ڕایگەیاند دەوڵەتەکەى بۆ زیادکردنی بودجەی ئەرتەش، باج لە بانکەکانی ئەو وڵاتە وەردەگرێت. ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سوید و وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی لە پێنج ساڵ لەمەوپێش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕووسیە بڕیاریان داوە تێچوو و تواناییە سەربازییەکانی خۆیان زیاد بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، پیتێر هۆلتگویست وەزیری بەرگری سوید ڕۆژی شەممە لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە چوارچێوەی زیادبوونی کێشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ مۆسکۆ گووتی: ئێستا دەبێ بانکەکان بۆ بردنەسەری توانایی سەربازیی و بەرگری وڵات  بەشداری بکەن.

دەوڵەتی سوید ڕایگەیاندووە بودجەی بەرگری ئەو وڵاتە تا ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٤٦٣ ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت. تا ئێستا وردەکاری ئەو بەرنامەی دەوڵەتی سوید بڵاو نەکراوەتەوە و دیار نییە ئاخۆ دانانی باج لەسەر بانکەکان تەنیا سەرچاوەی زیادبوونی تێچووی سەربازی ئەو وڵاتەیە یا هاووڵاتیانی سویدش دەبی بەشێک لە داهاتی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەن.

داگیرکردنی کریمە و هەروەها شوێنهەڵگرتنی ژێردەریاییەکی مۆسکۆ لە ئاوەکانی سوید ستۆکهۆڵمی هێناوەتە سەر ئەو بڕوایەى کە دەبێت توانایی سەربازی خۆی زیاد بکات. ماوەیەک لەمەوپێش هەر کام لە وڵاتانی سوید و لیتوانی کتێبێکی تایبەت بە ئامادەبوونی هاووڵاتیانیان بۆ شەڕ لە ڕووسیە بڵاو کردەوە.

سوید بە یەکێک لە ئارامترین وڵاتەکانی ئەوروپا هەژمار ددەکرێت کە لە ماوەی دوو شەڕی گەورەی جیهانی سیاسەتی بێ لایەنی گرتە بەر و ئەندامی ڕێکخراوی ناتۆ نییە.