بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعاتییەکان وەحشیانە هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری

ئیتلاعاتییەکان وەحشیانە هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری
AvaToday caption
posted onSeptember 2, 2019
noبۆچوون

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە حەوتی مانگی خەرمانان هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارە بە ناوی کامەران ساختومانگەر.

ئەگەرچی لە کاتی هێرشەکەدا کامەران ساختومانگەر لە ماڵ نەبوو، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان دوای پشکنی ماڵی ئەو چالاکە کرێکارییە هاردی کامپیوتەر و ناسنامە و پشکنینە پزیشکییەکە و موبایلی ئەندامانی بنەماڵە و ئۆتۆمۆبێل و لاپتۆپی کوڕەکەیان بردووە.

هاوکات ئەو هێزەی ئیتلاعاتییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دایکی کامەران و دوو لە دراوسێکانی. ڕوون نییە هۆکاری هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو چالاکە کرێکارییە چییە و تا ئێستا کەلوپەلەکانیان ڕادەستن نەکرادووەتەوە.

شایەنى باسە، شەوی چوارشەمە ٦ی خەرمانانیش، ئارام زەندی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هاوکات مریەم میرەکی دایکی ئەو چالاکە کرێکارییە پاش دەستبەسەرکردنی کوڕەکەى، توشی پاڵەپەستۆی رۆحی و جەستەیی بووەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بانگهێشت و دەستبەسەرکردنى چالاکانى کرێکارانى لە شارە جیاوازەکانى ئێران، هەتا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و ساڵ لە دواى ساڵیش ژمارەکەیان زیاتر و زیاتر دەبێت.

هەرچەندە ئامارێکى دروست و ورد لەبەر دەستتدا نییە سەبارەت بە دەستبەسەرەکان، بەڵام لەسەر بنەماى هەواڵەکان، لە مانگى جۆزەردانى ئەمساڵ و تەینا لە شارە جیاوازەکانى کوردستان و ڕۆژئاواى ئێران بە شێویەکى نێونجى هەر ڕۆژەى دوو کەس لە چالاکانى کرێکارى دەستبەسەر کراون.

ناوەندەکانى مافى مرۆڤ، زیادبوونى ژمارەى دەستبەسەرکراوانى چالاکانى کرێکارى بە نیشانەى سەرکوت لە لایەن ڕژێمى ئێران دەزانن و