بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراق دەیهەوێت حەشدى شەعبی کۆنتڕۆڵ بکات

عێراق دەیهەوێت حەشدى شەعبی کۆنتڕۆڵ بکات
AvaToday caption
posted onAugust 31, 2019
noبۆچوون

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات "عادل عەبدولمەهەدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی کۆ بووەتەوە و پرسی ملشیا یاخیبووەکانی نێو حەشدی شەعبی تاوتوێ کردووە".

ئەو کۆبوونەوەیەی عەبدولمەهدی لە کاتێکدایە، بەشێک لەو ملشیایانە فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر حکومەت بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەربکات. سەرۆکوەزیران باش لەوە تێدەگات، ئەو گرووپانەی فشاری دەخەنە سەر کەمینەیەکى حەشدی شەعبین و زۆرینەی ئەو هێزە پابەندی بڕیار و یاساکانی حکومەتی بەغدان.

ئەوەش لەکاتێک دەرکەوت، کە شەڕە بەیاننامە لە نێوان فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە هەفتەی رابردوو ڕووى دا.

دوو کەسایەتی دیاری نێو ملشیاکانی حەشدی شەعبی بە ڕوونی لایەنگر و پاڵپشتی سەرسەختی ڕژێمی ئێرانن، بریتین  لە موهەندیس، کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کەتیبەکانی حیزبوڵا دەکا، لە پاڵ ئەویش ئەو ئاڵا وەلائیە ڕێبەری گرووپی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا.

ئەو دوو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی خاوەنی جبەخانەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنیین لە نێو شارەکانی عێراقدا، جگە لەوانەی بارەگای فراوانیان هەیە.

وەلائی، یەکێک لەو کەسانە بوو کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە ئێران کرد و ڕایگەیاندبوو "ئەگەر شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمەریکا هەڵبگیرسێت، هەرچی ئەمەریکی لە عێراق هەیە حیسابی بارمتەی بۆ بکەن"، وەک پەیامێک بۆ ڕفاندنیان و، دروستکردنی فشار بۆ سەر بەغداو واشنتۆن.