بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بزووتنەوەی ئەلئەهواز: چالاکی ئەوڕۆی ئەهواز کارێکی ڕەوا بوو

بزووتنەوەی ئەلئەهواز: چالاکی ئەوڕۆی ئەهواز کارێکی ڕەوا بوو
.
زۆرێک هێرشەکەى ئەوڕۆى ئەهواز دەدەنەوە پاڵ سوپاى پاسداران
posted onSeptember 22, 2018
noبۆچوون

 

یاقوب حور تولستێر وتەبێژی بزاڤی ئازادیخوازی ئەلئەههواز بە دویچەولەی گووتوە "ڕێکخراوەکەمان هێرشەکەی ئەوڕۆی خوزستان بە ڕەوا دەزانێ".

 

سەر لەبەیانی ئەوڕۆ لە کاتی رێژەی سەربازی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە خوزستان چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر ئەو ڕێژەیە و لە ئەنجامدا ٢٥ کەس کوژران و ٥٤ کەس تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە بریندار بوون. وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئەلئەهواز لە درێژەی قسەکانیدا باسى لەوە کرد کە ئەوان  بە هۆکاری ڕێکخراوەیی جارێ خۆیان ناکەن بە خاوەنی ئەو چالاکیە بەڵام چالاکیەکە بە کارێکی ڕەوا دەزانن.

لە پیوەندی لەگەڵ هەواڵی هەوالدەریە حکومەتیەکانی ئێران سەبارەت بە کوشتنی هێرشبەران دەڵێ ئەوان تەنیا ئەوە دەتوانن  بڵێن کە ئەندامێکیان بە نێوی ئەحمەد مەنسوری کە  دانیشتووی ناوچەی کووی مەندەلی ئەهوازە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

دیمەنێک لە ڕێژەى ئەوڕۆى ئەهواز

دیمەنێک لە ڕێژەى ئەوڕۆى ئەهواز 

 

ئەلئەهواز داوای دەوڵەتی عەرەبی ئەهوازی دەکات
بزاڤی عەڕەبی ئازادیخوازی ئەائەهواز لە ساڵی ٢٠٠٥ دا دامەزراوە ، ئەوان پێیان وایە ئەهواز لە لایەن دەسەڵاتدارانی فارسەوە داگیر کراوە و خوازیاری بە ڕەسمی ناسینی مافی دەسەڵاتداری سیاسی و سەربەخۆیی گەلی عەڕەبی ئەهوازن.ئەوان خوازیاری دامەزراندنی کیانێکی عەڕەبین بە نێوی دەوڵەتی ئەهواز. وتەبێژی بزاڤی ئازادیخوازی ئەلئەهواز دەڵی لە بەرامبەر هەموو ئەو غەدرانەی کە لە گەلی عەرەب دەکرێت ئەو هێرشە چەکدارییە کارێکی سروشتییە و دەشڵێ ئەوان خەڵکی سڤیل ناکەنە ئامانجی هێرشەکانیان.

شایانی باسە یەکێک لە رێبەرانی ئەو بزاڤە بە نێوی ئەحمەد مەولا نیسی مانگی نوامبری ساڵی ٢٠١٧ لە بەر دەرگای ماڵەکەی خۆی لە لاهەی هوڵەند بە دەست چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا و بنەماڵەی نیسی کوشتنی ئەو چالاکە عەڕەبەیان خستە ئەستۆی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی.