بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل دەیانکوتێت و کۆمارى ئیسلامیش لاڵ بووە

ئیسرائیل دەیانکوتێت و کۆمارى ئیسلامیش لاڵ بووە
AvaToday caption
posted onAugust 27, 2019
noبۆچوون


هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانى هێزەکانی فەلەستین لە لوبنان و غەزە. پێش لەو هێرشانە چەندین هێرش بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری دیمەشق و هەروەها بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجام درابوو.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، چواری خەرمانان، فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر پێگەی هێزە فەلەستینییەکان لە لوبنان و لێواری غەزە. بە گووتەی هەواڵنێری ئەلجەزیرە، سێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی یەکەی سەربازی گرووپی چەپگری "بەرەی خەڵک بۆ ڕزگاری فەلەستین" لە ناوچەی قوسایا لە سنوری لوبنان و سوریە ئەنجام دراوە.
دەگووترێ بنکەی سەربازی و کۆگای تەقەمەنی ئەو گرووپە فەلەستینیە لە مێژساڵە و لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی لوبنان لەو ناوچە کوێستانیەن. بە گووتەی تەلەڤەزیۆنی ئەلجەزیرە. لە هەمان ڕۆژدا فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە غەزە هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە بنکەکانی لەشکری عیزەدین قەسام. ئەو گرووپە باسکی چەکداری گرووپی ئیسلامگەرای حەماس بە ئەژمار دێت.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەو هێرشەیان بە تۆڵەی سێ مووشەکی ئاراستەکراو لە غەزە بۆ کۆمەڵگە ئیسرائیلیەکان ئەنجام داوە. فرۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل کۆمەڵێک هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای قودس لە دەوروبەری دیمەشق ئەنجام داوە و بە گووتەی ئەرتەشی ئیسرائیل بە هۆی ئەو هێرشانە توانیویانە پلانێکی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پووچەڵ بکەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی فاکس نیوزی ئەمریکی، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی ئاسمانی ئەلمەزە و عەقرەبا لە نیزیک دیمەشق لەسەر یەک ٢٧ کەس کوژراون کە ١٥ کەسیان ئەندامی ئەرتەشی عەرەبین، هەشت کەسیان ئەندامی سوپای قودس و چوار کەسیان سەر بە حیزبوڵا بوون.
سەبارەت بەو هێرشانە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەرتەشی ئەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی پێگەکانی سوپای پاسداران لە هەر جێیەک بێت سڵ ناکەنەوە.