بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەرما هۆڵەندییەکان ڕاپێچى مەرگ دەکات

گەرما هۆڵەندییەکان ڕاپێچى مەرگ دەکات
AvaToday caption
بە گەرما ٣٠٠٠ کەس لە هوڵەند گیانیان لە دەست دا
posted onAugust 10, 2019
noبۆچوون

ناوەندی ئاماری هوڵەند "سی بی ئێس" ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند چوارسەد کەسی دیکە بە هۆی شەپۆلی نوێی گەرما لەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەو ئامارە نوێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە و لە باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا لە ماوەی حەوتووی گەرمی ٢٢ تا ٢٨ ژوئییە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٢٩٦٤ کەس. زیاتر لە سێسەد کەس لەو خەڵکەی بەهۆی گەرما گیانیان لە دەست داوە کەسانی سەرووی تەمەنی ٨٠ ساڵ بوونە.

ئەوە دووەمین شەپۆلی گەرمایە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئەوروپای گرتووەتەوە و کارناسانی کەشناسی هۆشداریان داوە بە هۆی بڵاو بوونەوەی زۆری گازە گوڵخانەییەکان، ئەگەری هەیە گەرمای لەو شێوە جارێکی دیکە ڕوو لەو وڵاتانە بکاتەوە. دووەمین شەپۆلی گەرما بووە هۆی ئەوەی لە حاڵەتێکی کەموێنەدا پلەی گەرما لە هولەند بگاتە ٤٠ پلەی گەرمی.

زۆرترین ڕێژەی مردنەکان لە ڕۆژهەڵاتی هوڵەند ڕووی داوە، ئەو شوێنەی کە ئاستی گەرماکە زیاتر و ماوەی گەرما درێژتر بووە.

بە گووتەی پسپۆڕان، ژمارەی قوربانییەکانی شەپۆلی گەرمای حەوتووی دوای مانگی ژوئییەی هۆڵەند بە ڕێژەی مردنەکانی شەپۆلی گەرمای بێوێنەی ساڵی ٢٠٠٦ بەراورد دەکرێت.