بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران و کۆریای باکوور جدیترین مەترسی سەر ئەمریکان

ئێران و کۆریای باکوور جدیترین مەترسی سەر ئەمریکان
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2019
noبۆچوون

ڕاپرسییەکی کاناڵی تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز لە خەڵکی ئەمریکا دەری دەخات، جدیترین مەترسی لەسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا، ئێران و کۆریای باکوورن.

ئەو ڕاپرسییە کە لە ماوەی ڕۆژانی ٣٠ پووشپەڕ هەتا یەکی گەلاوێژ ئەنجام دراوە و ڕۆژی سێشەممە ٨ گەلاوێژ بڵاو بووەتەوە، دەری دەخات لە هەر ١٠ کەس شەش کەس ئێران و کۆریای باکوور بە سەرەکیترین هەڕەشە لەسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا دەزانن.

 

٥٣%ى بەشداربووان هاوڕای هێرشی سەربازی دژی ئێرانن

لە ڕاپرسییەکەدا ٥٣ لەسەدی دەنگدەرانی ئەمریکا، هاوڕای ئەوە بوون بە مەبەستی پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی، هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئەو وڵاتە. هەروەها سەبارەت بە کۆریای باکوور ٥٧ لەسەدی دەنگدەران پێیان باش بووە هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئەو وڵاتە.

لە بەرامبەردا ٣٠ لەسەدی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە دژی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران و ٣٦ لەسەدی دژی هێرش بۆ سەر کۆریای باکوورن. لە ڕاپرسیەکەدا ٦٨ لەسەدی دەنگدەرانی دیموکرات کۆریای باکوور بە مەترسی جدی و ٥٩ لەسەدیش ئێران بە مەترسی جدی دەزانن.

لە لایەکی دیکە و لە ناو دەنگدەرانی کۆماریخوازدا ، ئێران بە ٦٥ لەسەد و کۆریای باکوور بە ٥٣ لەسەد بە مەترسی جدی لەسەر ئەمریکا زانراوان.