بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

موریس جانسۆن لە گەڵ دولبەرەکەی لە خانووی سەرۆکوەزیری بەریتانیا نیشتەجی دەبێت

موریس جانسۆن لە گەڵ دولبەرەکەی لە خانووی سەرۆکوەزیری بەریتانیا نیشتەجی دەبێت
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2019
noبۆچوون


موریس جانسۆن، سەرۆکوەزیری نوێ بەریتانیا، هەم بە بیروڕا سیاسییەکانی و هەم بە ژیانی تاکەکەسییەکەی، گۆڕان بەسەر ڕێکخەری سەرۆکوەزیری بەریتانیا دێنێت. بەپێ ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، جانسۆن ڕۆژی دووشەمە لەگەڵ دولبەرەکەی کە ۳۱ ساڵ تەمەنیەتی و نێوی "کری سیمونز"ە، بەرەو خانووی ژمارەی ۱۰ی شەقامی داونینگ شوێنگۆڕکێ کردووە و بەم شێوە نێویان وەک یەکەم ژن و مێردێک کە بەشێوەی فەرمی هاوسەرگیرییان نەکردووە و لەم خانووە نیشتەجێ بوونە، تۆمار کرا.

بوریس جانسۆن، پاش جیابوونەوە لە هاوسەری دووەمی بەنێوی "مارینا ویلێر" کە ۲٥ ساڵ پێکەوە ژیان و ٤ منداڵیان هەبوو، پەیوەندی لە گەڵ خاتوو سیموندزی دەست پێ کردووە. گۆڤارە زەردەکانی بەریتانیا لە سیموندز وەک "دولبەری یەکەم" نێو دەبەن و لە پەیوەندی ئەم ژن و مێردەوە هەتا شێوازی ئەو جلانەی دەبەری دەکەن، بۆیان سەیرە. زۆر کەسیش بڕوایان وایە کە ئەم خاتوونە بە کارامەیی خۆی توانیویەتی سەقام و هێمنایەتی گەڕێنێتەوە ژیانی سیاسی و تاکەکەسی جانسۆن.

بەپێ ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، کری سیموندز لەساڵی ۲۰۱۰ وەک ڕاوێژکاری میدیایی حیزبی بناژۆخواز هاتە نێو گۆڕەپانی سیاسەت و لەساڵی ۲۰۱۲ پەیوەست بووە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بوریس جانسۆن بۆ شارەوانی لەندەن.

بەپێ هەواڵە بڵاوکراوەکان، جانسۆن نایهەوێ هیچ یەک لە منداڵانی بەرێتە خانووی شەقامی داونینگ. هەروەها وتەبێژەکەی گوتوویەتی کە شوێنگۆڕکێ سیموندز بۆ ئەم خانوویە تێچوویێکی زیاتری بۆ ئەوکەسانەی کە ماڵیات ئەدەن، نابێت.

جۆنیس