بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆریاى باشوور نیگەرانە بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانى کۆریای باکوور

کۆریاى باشوور نیگەرانە بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانى کۆریای باکوور
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
noبۆچوون

 

کۆریای باکوور پێنجشەممە، دوو مووشەکی تاقی کردەوە و وەک سەرچاوە هەواڵییەکان و بە تایبەت سەرچاوەکانی کۆریای باشوور باسی دەکەن، یەکێک لە مووشەکەکان نوێ بووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی فەرمی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور بەو هەواڵدەرییەی گووتوە "یەکێک لەو مووشەکانە نوێ بووە و لە ڕووی مۆدێلەوە گەشەپێدراو و هۆشمەند بووە".

موشەکە نوێیەکەی کۆریای باکوور ٦٩٠ کیلۆمەتر مەودا دەبڕێت و بەمەش گەورەترین مەترسى لەسەر دەوروبەر و ناوچەکە و دونیا دروست دەکات. مووشەکی دووهەمیش دوای تێپەڕبوونی ٤٣٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور کەوتووەتە خوارەوە.

سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوور بەرەبەیانی پێنجشەممە ڕایگەیاند " کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی نەناسراوی تاقی کردووەتەوە و کەمێکش دواتر بڵاو بووە کە مووشەکەکان دووان بوون". کۆریای باکوور لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دوو مووشەکی ئەتۆمی ٢٧٠ کیلۆمەتر و ٤٢٠ کیلۆمەتربڕى تاقی کردەوە کە بووە مایەى نیگەرانى ناوچەکە و دونیا و لە نێو هەمووشیاندا کۆریاى باشوور، چونکە ئەم دوو کۆریایە لەمێژساڵە کێشە و مشتومڕیان لە نێو یەکتریدا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا کۆریاى باکوور هەمیشە مەترسی بووە لەسەر کۆریاى باشوور.

کۆریاى باکوورر

کۆریای باکوور لە مانگی ئەپرێلى ئەمساڵ، تاقیکارییە ناوەکی و مووشەکییەکانی ڕاگرتبوو و دوای ئەمە دووجار چاوپێکەوتن لە نێوان ڕێبەرانی ئەو ولاتە و ئەمریکا ئەنجام دراوە. دۆنالد ترامپ لە دانیشتنی دووەمیدا دیدارەکەی بە نیوەچڵی جێ هێشت و کەمێک دواتر لە کۆنفڕانسەکانی ڕۆژنامەنووسیدا هۆی ئەو کارەی گەڕاندبووە بۆ چاوەڕوانی زۆری کۆریای باکوور.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە تەنیا لە ئەگەری ڕاگرتنی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوورە کە ئامادەیە گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە نەهێڵێت، بەڵام پیون یانگ دەڵێ لابردنی گەمارۆکان دەبێ هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دانوسانەکان بچنە پێشەوە.