بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەڕانسە بووە پێشەنگی یاسای نوێی مافى لەبەرگرتنەوە

فەڕانسە بووە پێشەنگی یاسای نوێی مافى لەبەرگرتنەوە
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
noبۆچوون

دوای پەسەندکردنی یەکەمین گەڵاڵەی چاککراوەى "مافى لەبەرگرتنەوە" (کۆپی ڕایت) کە لە ماگی مارسدا لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا پەسەند کرا، فەڕانسە وەک یەکەم وڵات پابەندی خۆی بەو یاسایە ڕاگەیاند.

بە پێی  ناوەڕۆکی ئەو یاسایە، لەمەودا گەورە تەکنۆلۆژییەکانی دونیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و گووگڵ کە ئۆنلاینین، بەرپرسیار دەبن لە بڵاوبوونەوەى بەرهەمی نووسەران و ناوەند و دەزگاکانى چاپ و بڵاوکردنەوە و لە بوونى هەر پێشێلکارییەکى لەم شێوەیە و بڵاوبوونەوەى بەرهەمێک بێ ئیزنى خاوەنەکەى لە لایەن بەکاربەرەکانیانەوە، بە پێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراون پێویستە مافە ماددی و مەعنەوەییەکانیان پێ ببژێردرێت و بیدەنەوە.

لەبەرگرتنەوە

فرانک ڕیستێر، وەزیری فەرهەنگی فەڕانسە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بەوەی کە وڵاتەکەی یەکەمین وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپایە کە پابەندی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەیە، جێبەجێبوونی ئەو یاسایەی بە یەکێک لە پێویستییەکانی دیموکراسی، سەربەخۆیی و گەشەی چاپەمەنی ئازاد زانی.

هەروەها، کارلۆن پرۆن، سەرۆکی کۆڕی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا بە دەرکردنی ڕاگەیێنراوێک، فەڕانسەی وەک ڕێبەری ئەوروپا لە ڕێگەی پاراستن و بەدیهێنانی مافی ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە و نووسەران ناودێر کرد.

پێشتر کۆمیسیونی ئەوروپا ڕایگەیاندووە ئامانج لە چاکسازیکردنی یاسای کۆپی ڕایت، پشتیوانی لە میراتی فەرهەنگی و هونەری بەرهەمهاتوو لە لایەن هونەرمەندان و نووسەرانە کە ئێستا بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە لە لایەن دێوە ئەنتەرنێتییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە.

کۆپى ڕایتتت

گەڵاڵەی پێشنیارکراویی چاکسازی لە یاسای لەبەرگرتنەوەى ئەوروپا یەکەمین جار ساڵی ٢٠١٦ پێشکەش کرا. لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا دێوە ئەنتەرنێتییەکان بە پاساوی ئەوەی جێبەجێکردنى ئەو یاسایە دەبێتە لەمپەرێکی گەورە لەسەر ڕێگەی ئازادیی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە جیهاندا، دژایەتیان کرد.

لە بەرامبەردا زۆربەی نووسەران و هونەرمەندان ئەو یاسایە بە پشتیوانی مافە ماددی و مەعنەوەییەکانی خۆیان دەزانن کە زۆر بە ئاسانی و لە ڕێگەی ئۆنلاین دەدزرێت. ئەو یاسایە هەتا مانگی ئاپرێلی ساڵی داهاتوو، دەبێ لە هەموو وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت.

کۆپى ڕایتتتت